لە دیالەی عێراق داعش هێرشی کرد: ٣ کەسی مەدەنی کوژران

چەتەکانی داعش لە پارێزگای دیالەی عێراق هێرشیان ئەنجامدا و ٣ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ئەفسەرێکیش بریندار بوو.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی عێراق، فەرماندەیی پۆلیسی دیالە رایگەیاندووە، دوێنێ شەو کاتژمێر ٢٣:٠٠ لو گوندی حەد ئەلخدێر ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە.

هەروەها باسی ئەوەی کرد، چەتەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنیەکان لە شوێنی تەقینەوەکە.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق