لە فڕۆکەخانەی کابول بەهۆی قەڵەباڵغیەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا

لە فڕۆکەخانەی کابولی پایتەختی ئەفغانستان بەهۆی قەڵەباڵغیەکی زۆر کە لە ترسی تالیبان وڵات بەجێدەهێڵن، ٧ کەسی دیکە گیانیان لە دەستدا.

ئەمریکا دەڵێت، فڕۆكەی مەدەنی بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بەەکاردەهێنرێت.

ئەڵمانیا و بەریتانیاش بۆ دەربازکردنی ئەو ئەفغانیانەی لەگەڵ هاوپەیمانان کاریان کردووە، فڕۆکە بۆ فڕۆکەخانەی کابول دەنێرن.

وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، نزیکەی ٦٠ هەزار کەس لە ئەفغانستان دەبەنە دەرەوە، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا ناتوانرێت ئەو کارە ئەنجام بدرێت.

ئەمریکا تاوەکو ٣١ی ئاب هەموو هێزەکانی لە ئەفغانستان دەباتە دەرەوە. جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش باسی ئەوەی کرد کە تاوەکو سەری ئەم مانگە دەتوانن خەڵکەکە لە ئەفغانستان بگوازنەوە.

ف.ق