لە قودس لە ئەنجامی شەڕدا ١٠٠ کەس بریندار بوون

لە قودس، شەوی رابردوو لەنێوان چالاکوانانی فەڵەستینی و پۆلیسی ئیسرائیلدا شەڕ روویدا. بە پێی زانیاریەکان ١٠٠ کەس لە شەڕدا بریندار بوون.

زیاتر لە هەفتەیەکە راستڕەوە یەحودیە توندڕەوەکان و چالاکوانانی فەڵەستینی لە قودس رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.

شەڕەکە زیاتر لە دەروازەی شامی قودس روودەدات. شەوی رابردووش لەنێوان چالاکوانانی فەڵەستینی و پۆلیسی ئیسرائیلدا شەڕ روویدا.

مانگی سووری فەڵەستینی رایگەیاند، ١٠٥ کەس لە ئاڵۆزیەکەدا بریندار بوون کە ٢٠ کەسیان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە. پۆلیسی ئیسرائیل دەڵێت، ٢٠ کارمەندیان بریندار بوون و ٤٤ کەسیشیان دەستگیر کردووە.

ف.ق