لە عێراق جارێکی دیکە خۆڵبارین دەستیپێکردەوە، گەشتە ئاسمانیەکان راگیران

لە عێراق جارێکی دیکە خۆڵبارین دەستیپێکرد. لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گەشتەکان راگیران.

دوو مانگە خۆڵبارینێکی نائاسایی عێراق و باشوری کوردستانی گرتووەتەوە و ناوە بە ناوە هەڵدەکات. لە مانگی نیسانەوە ١٠ جار خۆڵباریوە.

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە لە بەغدا و دەوروبەری جارێکی دیکە خۆڵبارین دەستیپێکرد. بۆیەش گەشتە ئاسمانیەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران.

لە نەجەفیش کە شارێکی پیرۆزی شیعەکانە، فڕۆکەخانەی شارەکە بەهۆی خۆڵبارینێکی خەست چەند کاتژمێرێک داخرا.

لە چەن هەفتەی رابردوودا زۆر جار گەشتە ئاسمانیەکان بۆ عێراق راگیراون.

مانگی ئایار بەهۆی خۆڵبارینەوە کەسێک گیانی لەدەستدابوو و بە هەزاران کەسیش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردبوو.

ف.ق