لە عێراق سێ کەس لەسێدارەدران

لە زیندانێکی باشوری عێراق بە تاوانی 'تیرۆر' سێ کەس لەسیدارەدران.

سزاکە لە زیندانی ناسریە جێبەجێکرا و هەرسێ کەسەکەش عێراقین.

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سزاکەی پەسەند کردووە، بەڵام بەرهەم ساڵح رایگەیاندبوو، ئەو وەکو کەسایەتی لەدژی سزای لەسێدارەدانە.

یەکێک لەو کەسانەی لەسێدارەدراوە، ساڵی ٢٠١٣دا دەستی لە تەقینەوەیەکدا هەبووە و کەسێکیش دەستی لە هێرشێکی کەربەلادا هەبووە.

بەپێی رێکخراوی لێبۆردنی نێدەوڵەتی، عێراق لە ریزی چوارەمی ئەو وڵاتانەدایە کە سزای لەسێدارەدان جێبەجێ دەکات.

لە ساڵی ٢٠٢٠دا زیاتر لە ٥٠ کەس لە عێراق لەسێدارەدراون. زۆربەیان ئەندامی داعش بوون.

بەپێی یاسای عێراق، سزای تاوانی تیرۆریستی و کوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارەدانە.

ف.ق