لە ئەفغانستان کوشتنی ژنان زیاد دەبێت

لە ئەفغانستان دیار نییە، داهاتووی پەیمانی ئاشتی چی لێدێت، کوشتنی ژنانیش بۆ ئەوەی ژنان لەناو کۆمەڵگادا جێی خۆیان نەگرن، زیاد بووە.

لە ئەنجامی دانوستانی ئاشتی نێوان ئەمریکا و تالیبان، پەیمانێک مۆرکرا، لە مانگی ئەیلولدا لە دەوحەی قەتەر لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان دەست بە موزاکەرە کرا. بەڵام لەم دواییانەدا ژنان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ، هەم رووبەرووی هێرشی چەکدارانی تالیبان و هەم چەتە توندڕەوەکانی وەک داعش دەبنەوە.

لەمدواییانەدا لە شاری جەلائابادی رۆژهەڵات، لێکۆلەرێکی ژن کوژرا. بۆمبێک بە ئۆتۆمبێڵەکەیەوە تەقێنراوە و ئەو دکتورە کوژرا.

بەپێی لێدوانی پارێزگاری نەنگەهار، لە هێرشەکەدا منداڵێکیش بریندار بووە.

بەڵام ئەوە یەکەم هێرش نەبوو، سێشەمەش لە جەلالئاباد، ٣ ژن کە لە کەناڵی ئەنەکاس تی ڤی کاریان دەکرد، کوژران.

دانوستاندنی ئاشتی لەنێوان حکومەت و تالیبان لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ دەستیان پێکرد، بەڵام لەلایەکی دیکەوە هێرشی سەر ژنان زیاتر بوو.

ف.ق