لە ئێران بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلەی ریختەر روویدا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئێران بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری ریختەر روویدا.

لە پارێزگای فارسی ئێران کە کەوتووەتە باشوری ئەو وڵاتەوە بە کاتی هەرێمی لە کاتژمێر ٠٩:٣٥ بومەلەرزەیەک روویدا.

بەگوێرەی ناوەندی بومەلەرزەزانی نیشتمانی ئێرانی بومەلەرزەکە بە گوڕی ٥.٢ پلەی ریختەر روویداوە و چەقەکەشی گوندی دۆرزێ بووە.

بومەلەرزەکە ١٠ کیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە روویدا و تائێستا لەبارەی زیانەکانی هیچ لێدوانێک رانەگەیەندراوە.

هـ . ب