لە ئێران بومەلەرزەیەکی بەهێزی ٥.٩ باشووری ئێرانی هەژاند

بومەلەرزەیەک بە هێزی ٥.٩ پلە بەپێی پێوەرەکانی ڕێختەر لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر ژێرزەوی، پارێزگای بوشەهر لە باشووری ئێرانی هەژاند.

کەمێک لەمەوبەر، کاتژمێر ١١:١١ خولەک (بەکاتی ئێران) بومەلەرزەیەک بە هێزی ٥.٩ پلە بەپێی پێوەرەکانی ڕێختەر، لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر ژێرزەوی، بەندەری ‘گەناوە’ لە پارێزگای بوشەهری هەژاند.

بەپێی زانیارییە دەستپێکەکان بومەلەرزەکە زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان گەیاندووە و بووەتە هۆی پچڕانی هێڵەکانی کارەبا، تەلەفۆن و ئینتەرنێت.

ک-ش