لایەنگرانی سەدر تاوەکو فەرمانێکی دیکە پەرلەمان بەجێناهێڵن

بە هەزاران لایەنگری موقتەدا سەدری سەرۆکی رەوتی سەدر جارێکی دیکە هەڵیانکوتایە سەر پەرلەمانی عێراق و تاوەکو فەرمانێکی دیکە پەرلەمان بەجێناهێڵن.

لە عێراق لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ەوە تاوەکو ئێستا سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیر دیاری نەکراون.

رەوتی سەدر بۆ ئەوەی فشارێکی گەورە دروست بکات، دەستی بە کەمپەین کرد. سەدر هەموو کاندیدەکانی ڕکابەرەکانی رەتکردەوە.

لە عێراق کە دۆخێکی چەقبەستووی سیاسی هەیە، چالاکوانان بە پۆستەری سەدر و نیشانە ئایینیەکانیان رۆژی شەمە بە دروشمی ' نیشانەی سەرکەوتن' هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی پەرلەمان.

رۆژی چوارشەمە بۆ ماوەیەکی کەم دەستیان بەسەر پەرلەماندا گرت.

بەپێی راگەیەنراوێکی کورتی رەوتی سەدر 'چالاکی دانیشتنی پەرلەمان تاوەکو فەرمانێکی دیکە بەردەوام دەبێت."

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانیش وتی، " تاوەکو فەرمانێکی دیکە، هەموو دانیشتنەکانی پەرلەمان راگیراون." و داوای لە چالاکوانان کرد کە 'ماڵ و موڵکی دەوڵەت بپارێزن'.

چالاکوانان دیاریکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رەت دەکەنەوە کە نزیکە لە نوری مالکی.

ف.ق