لەسەر سنوری عێراق و کوەیت هێرشێکی موشەکی لەبەرانبەر بنکەیەکی ئەمریکی ئەنجامدرا

درەنگانی شەوی ڕابردوو بە سێ موشەکی کاتیۆشا هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سنووری نێوان عێراق و کوەیت.

میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەناو خاکی عێراقەوە، سێ موشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە جەریشان لە ناوچەى سەفوان لەسەر سنورى عێراق و وڵاتى کوەیت کراوە.

دوو لەو موشەکانە لە دەوروبەری بنکە سەربازییەکە کەوتووەتەخوارەوە و سێیەمیان خاکی عێراقی تێپەڕاندووە و چووەتە ناو خاکی کوەیتەوە.

لە ئەنجامى هێرشەکەدا بۆ سەر بنکە سەربازییەکەى ئەمریکا هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

ناوبەناو لە ناو عێراقدا لە ڕێگەى موشەکەوە هێرشدەکرێتە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق.

ف.ق