میری کوێت پەرلەمانی وڵاتەکەى هەڵوەشاندەوە

میری وڵاتی کوێت دەڵێت: "ناكۆكی و بەرژەوەندیی كەسی، گۆڕەپانی سیاسیی تێكداوە و وڵاتیش باجەكەی دەدات" و پەرلەمانی وڵاتەکەى هەڵوەشاندەوە.

میری کوێت پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە و بڕیارە لەچەند مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنێكی نوێ ئەنجام بدرێت.

شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح میری وڵاتی کوێت رۆژی چوارشەممە، ٢٢ی حۆزەیران پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند؛ لەچەند مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنێكی نوێ ئەنجام دەدەن".

ڕایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەلایەن شێخ مەشعەل ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح پاشای کوێتەوەوە دەركراوە.

میری کوێتی لە وتارێكدا سەرەڕای پیرۆزبایی بڕیارەكانی پاشا رایگەیاند؛ پەرلەمانی کوێت بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی هەڵوەشێندراوەتەوە و هەڵبژاردنیش لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.

پاشای کوێت لە وتارێكدا، كە راستەوخۆ لەتەلەفزیۆنی دەوڵەتی کوێت بڵاوكرایەوە رایگەیاند؛ لە هەڵبژاردنەكان و هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی نوێ هیچ دەستێوەردانێك ناكەین.

پاشا وتیشی؛ لەدەستوری بنەڕەتی وڵات لا نادەین، نەراستكردنەوە و نە دەستێوەردانیش ناكەین".

هاوكات راشیگەیاندوە؛ باوەڕی حكومەتم وەكو ئەركێك پەسەند كردوە، نە نەك تەنیا سەمبۆلیك بێت و بەڵێن دەدەم كە ئەم باوەڕیە بپارێزم".

ژ.ت