میت و هەواڵگری سوریا لە دیمەشق کۆبونەتەوە

راگەیەنرا کە هاکان فیدان سەرۆکی میتی تورک و عەلی مەملوک سەرۆکی هەواڵگری سوریا لە دیمەشق کۆبونەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، هاکان فیدان سەرۆکی میتی تورک و عەلی مەملوک سەرۆکی هەواڵگری سوریا لە دیمەشق کۆبونەتەوە.

فیدان ١١ی ئەیلول لە بەغدا لەلایەن خەمیس خەنجەر یەکێک لە سەرۆکە سوننەکان، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیر و بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارەوە پێشوازی لێکرابوو و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران ناڕەزاییان دەربڕێبوو.

رۆیتەرز لەزاری دوو بەرپرسی تورک و بەرپرسێکی دیمەشق نوسیویەتی، فیدان لەگەڵ عەلی مەملوک سەرۆکی هەواڵگری سوریا دانیشتووە. بەپێی زانیاریەکان رووسیا نێوەندگیری کردووە.

بەپێی قسەی بەرپرسێکی تورک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکات، فیدان زەمینەی کۆبونەوەی وەزیرانی هەردوو وڵاتی رێکخستووە.

بەرپرسە تورکەکە دەڵێت، رووسیا دەیەوێت سوریا و تورکیا کێشەکانیان چارەسەر بکەن و هەروەها ژمارەیەک پەیمان ئیمزا بکەن کە لە بەرژەوەندی هەردوولادابێت.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لەنێو حکومەتی دیمەشقدا رایگەیاند، رووسیا کە لە شەڕی داگیرکردنی ئوکراینادایە، سووریا هان دەدات کە دەست بە دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی تورک بکات.

ف.ق