نەتەوە یەکگرتوەکان: ئێمە لەساڵی ٢٠٢١دا چاوەڕێی ٥٠٠ هەزار پەنابەری ئەفغانمان دەکرد

نەتەوە یەکگرتوەکان لەگەڵ ئەوەی ئەفغانستان کەوتە دەستی تالیبان، سیناریۆی خراپی پەنابەریشی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان چاوەڕێی ٥٠٠ هەزار کۆچبەری ئەفغانی دەکەن.

کێڵی کلیمینتس یاریدەدەری کۆمسیاری باڵای کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی، "دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ئەفغانی روویان لە ئێران و پاکستان کردووە.

کلیمینتس باسی ئەوەی کرد کە ئەفغانیەکان ناچار بوون، لە وڵاتیان بچنە دەرەوە و زیاتر لە نیو ملیۆن کەس ئاوارە ببن.

هەروەها وتی، "وەک ژمارە لە هەرێمەکە نزیکەی ٥٠٠ هەزار کۆچبەر هەن. ئەمەش وەک خراپترین دۆخە کە ئەو وڵاتە تێی کەوتووە."

ف.ق