پاشینیان: ئامانجی ئەردۆغان قڕکردنە

نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیری ئەرمینیا ڕایگەیاند، ئەردۆغان چەکی بە ئازەربایجان داوە و وتی،"ئەردۆغان دەیەوێت قڕکردنی تر ئەنجام بدات."

نیکۆل پاشینیان بۆ ڕۆژنامەی کوریەک دیللا سارای ئیتالی قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتی تورک ستراتیژی خۆی لە دەریای سپی، لیبیا، سوریا و عێراق، دەیەوێت لە باشووری قەفقاسیا ئەنجام بدات.

پاشینیان وتی، "ئامانجی سیاسەتی ئەوان ئەوەیە کە لەهەموو جێگایەک بڵاوببنەوە. ئەردۆغانیش وتی ئەو نایەوێت ئازەربایجان کۆتایی بە دوژمنایەتیەکەی بهێنێت. ئەگەر بەهۆی دەستوەردانی یەکسەری تورکیا نەبوایە، شەڕ ڕووینەدەدا. تورکیا ئازەربایجانی هاندا کە هێرش بکاتە سەر کۆماری قەرەباخ. هێرشی سەربازە تورکەکان بەردەوانە. بەڵام بەتەنها ئەوان نین. ئازەریەکان چەتەکانی سوریاش بەکاردەهێنێت. ئەو تیرۆرستانە لەلایەن تورکەوە ڕەوانەکراون."

ئامانج دیار: قڕکردنە

پاشینیان ئەوەشی خستەڕوو کە ئامانجی تورکیا دیارە کە قڕکردنە و وتی،" تورک دەیەوێت لەسەر گەلی ئەرمەن قڕکردنێکی تر دەستپێبکات. من پرسیار کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن، ئایا ئێمە چۆن لەگەڵ تیرۆرستان ئاگربەست ئیمزا بکەین؟ هێرش دەکەن و ئێمەش وەک هەموو کەسێک خۆمان دەپارێزین. تاکە ڕێگا بۆ کۆتاییهێنان بە دوژمنایەتی داننانە بە ئارتساک لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە. لەبەرئەوەی ئەرمەنەکان لەدژی بەڵابوونی تورک ئاستەنگن و ئەوەش هۆکارە کە هێرش دەکەنە سەریان."

ف.ق