پەیوەندیی دیپلۆماسی ئێران و سعودیە سەرلەنوێ دەستپێدەکاتەوە

پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودیە سەرلەنوێ دەستپێدەکاتەوە.

میدیای فەرمی ئێران راگەیەندراوی هاوبەشی هەردوو وڵاتی لەو بارەوە بڵاوکردەوە. بە گوێرەی هەواڵەکە ریز و تاران بڕیاریانداوە کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان سەرلەنوێ دەستپێبکەنەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ئەو پەیوەندیانە پچڕابوون.

لە راگەیەندراوەکەدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی هەواڵی ئێراندا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "دوای دانوستانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی سعودیەدا، هەردوولا گەیشتنە رێککەوتن کە ئەو پەڕی لەماوەی دوو مانگدا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان سەرلەنوێ ببەستنەوە و باڵیۆزخانەکانیان بکەنەوە".

هـ . ب