عێراق، بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی ٢٠ پەرلەمانتاریدا

دوێنێ دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق ڕێگەى بە دادگاکاندا بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، فەرمانى دەستگیرکردنى ٢٠ پەرلەمانتار جێبەجێبکات کە تۆمەتى بینراویان ئاڕاستەکراوە.

رۆژنامەى (المدی) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەو هەنگاوە ڕێگە خۆش دەکات بۆ دەستگیرکردنى زیاتر لە ٢٠ پەرلەمانتار کە تۆمەتبارن بە گەندەڵى دارایی و ئیداریی بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان.

بەهار مەحمود، ئەندامى لیژنەى یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت:”بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى بنبڕن و دەبێت سەرجەم دەسەڵاتەکان پێوەى پابەندبن و پشتگوێی نەخەن، داواشی کرد پارێزبەندى لەسەر سەرجەم سەرۆکایەتییەکان هەڵبگیرێت نەک تەنها لەسەر ئەندامانى پەرلەمان".

بەهار مەحمود باسى لەوەشکرد، ژمارەیەکى زۆرى پەرلەمانتاران پێشتر داواى هەڵگرتنى پارێزبەندیان لەسەرکراوە، بەڵام خۆیان کاندیدکردووەتەوە بۆ ئەوەى پارێزبەندیان لەسەر هەڵنەگیرێت و خۆیان لە لێپرسینەوەى یاسایی بدزنەوە.

ف.ق