سەدر خۆی لە خۆپێشاندەران بێ بەری دەکات

لە کاتی تەشەنە سەندنی ئاڵۆزیەکان ئەمڕۆی عێراق و بە تایبەتی بەغدا دا موقتەدا سەدر دوایکرد، لە ماوەی ٦٠ خولەکدا خۆپێشاندەران گۆرەپانەکان چۆڵ بکەن.

لە دوای ئەوەی لە شەوی ڕابردوو تا کاتژمێرێک لەوە پێش ئاڵۆزییەکان لە نێوان هیزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران تەشەنەی کرد، زیاتر لە ٣٠ خۆپێشاندەر کوژران و سەدانی تریش برینداربوون، چەند خولەکێک پێش ئێستا موقتەدا سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی دا بە زمانێکی توڕەوە وتی:" بکوژ و  کوژراو دەچن بۆ ناو ئاگر بۆ دۆزەخ".

ناوبراو وتیشی: "پێشتر عێراق غەرقی گەندەڵی بوو، بەڵام ئێستا عێراق غەرقی گەندڵی و توندوتیژی بووە، ئەوە شۆڕش نییە، ئێمە شۆڕشێکی وامان ناوێت، لە ماوەی ٦٠ خولەک گۆرەپانەکانی خۆپێشاندان چۆڵ بکەن و بچنەوە بۆ ماڵەوە. نابێت خۆپیشاندان بە توندوتیژی بێت، بەڵکو دەبێت بە شێوەی مەدەنی بێت".

ژ.ت