شەش كارناسی ئێرانی و لۆبنانی لە بازگەیەكی حۆسیەكاندا كۆژران

تەقینەوەكان بوونە هۆی تەقینەوەی كارگەیەكی وەبەرهێنانی موشەك و جبەخانەیەك لەنزیكی كامپی پەروەردە لەنزیك سەربازگەی ئەلحفا لەرۆژهەڵاتی سەنعاوە.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەدوو تەقینەوەی بەهێزدا كە بەهۆی وەبەرهێنانی موشەكی بالستیك لەسەربازگەیەكی حۆسیەكان پێكهاتووە، شەش كارناسی ئێرانی و لۆبنانی گیانیان لەدەستداوە و بەدەیان ملیشیای حۆسیەكانیش بریندار بوون.

هاوكات، ئەو سەرچاوانە؛ جەختیان لەوە كردۆتەوە كە ئەو تەقینەوانە بووەتە هۆی تەقینەوەی كارگەیەكی وەبەرهێنانی موشەك و جبەخانەیەك لەنزیك كەمپی پەروەردە نزیك لەسەربازگەی ئەلحفا لەرۆژهەلاتی سەنعاوە.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن كە تەقینەوەكان بەهۆی سەرنەكەوتنی هەڵدانی موشەكی لەسەربازگەی ئەلحفا هەڵكەوتوو لەباشوری سەنعا لەلایەن میلیشیاكانی حۆسیەوە سەربەئێرانەوە بووە.

سەرچاوەیەكی دیكەش رایگەیاندوە؛ دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لەسەربازگەی ناوبراودا رەنگە لەئەنجامی تەقینەوەی جبەخانەوە و بەهۆی تەقینەوەی موشەكەوە روویدا بێت.

حۆسیەكان دوابەدوای ئەم رووداوە، دەوروبەری سەربازگەكەیان لەئەلحفا بەگشتی داخستووە و باس لەرەوانەكردنی چەندین ئامبۆلانس بۆ سەربازگەكە دەكرێت.

ف.ق