تالیبان هێرشی کردە سەر بارەگای پۆلیس: ١٣ پۆلیس کوژران

بزوتنەوەی تالیبانی ئەفغانستان، لە باکووری ئەو وڵاتە هێرشی کردە سەر بارەگای هێزەکانی پۆلیس و ١٣ پۆلیس کوژران.

لە پارێزگای بەگلانی ئەفغانستان، چەکدارانی تالیبان شەوی سێشەمە لەسەر چوارشەمە هێرشی کردە سەر دوو بارەگای پۆلیسی ئەفغانستان و ١٣ پۆلیس کوژران و ٣ پۆلیسیش برینداربوون.

تالیبان بەرپرسیاری هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت. ئەحمەد جاوید باشارات وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتەکە هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی، لەناو کوژراوەکاندا فەرماندەیەکیش هەیە.

ڕۆژی چوارشەمە لە ناوەندی ویلایەتی ئوروزگان هێرشێک ئەنجامدرا و ٥ ئەندامی هێزەکانی ناوخۆ کوژران. وەزارەتی بەرگری ئەفغانستانیش رایگەیاند، لە هێرشەکەدا ١٧ چەکداری تالیبان کوژراون.

ف.ق