تاوەکو ١٥ رۆژی دیکە سەرۆککۆماری نوێی عێراق هەڵدەبژێردرێت

پەرلەمانی عێراق تاوەکو ١٥ رۆژی دیکە سەرۆککۆماری نوێ هەڵدەبژێرێت. ٤ کەس خۆی کاندیک کردووە.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی بزوتنەوەی تەقەدومی سونی جارێکی دیکە بووەوە بە سەرۆکی پەرلەمان.

ئێستاش ئامادەکاری هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ دەکرێت. هەرچەندە نایاساییە بەڵام دوای رێککەوتنی سیاسی لایەنە کوردیەکان سەرۆککۆمار هەڵدەبژێرێت.

بەپێی ڕێککەوتنەکان، پۆستی سەرۆککۆمار مافی کوردە. یەنەکە و پەدەکەش رێککەوتنیان کردبوو کە لە یەنەکە دیاریبکرێت، بەڵام پەدەکەش پالێوڕاوی ههەیە.

لیسی پالێوڕاوەکان

* بەرهەم ئەحمەد ساڵح (یەنەکە) ئێستا سەرۆککۆمارە

*هۆشیار زێباری (پەدەکە) وەزیرێکی پێشووی عێراقە

*زرگار محەمەدئەمین: یەکێک لە دادوەرانی دادگاییکردنی سەدام حسێنە.

*خالید شیخ سدیق.

ف.ق