ڕەوشی عێراق لە مەترسیدایە

تادێت ئاڵۆزیەکانی عێراق فراونتر دەبێت، لاینگرانی ڕەوتی سەدر ناوچەی سەوزیان لە بەغداد داگیرکردوە، هێزە ئەمنیەکان هەوڵ دەدن ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵ بکەنەوە.

لە دوای ئەوەی ڕێبەری ڕەوتی سەدر کشانەوەی خۆی لە پرۆسەی سیاسی عێراق ڕاگەیاند و وتی، هیچ دەستێوەردانێکی سیاسی ناکات لە ناو خۆی عێراق، لایەنگرانی ئەو ڕەوتە هێرشیان کردە سەر ناوچەی سەوز و توانییان بچنە هەر یەک لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران.

فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکانی بەغداد داوایکرد هەرچی زووە خۆپێشەندەران ئەو ناوەندانە چۆڵ بکەن، چونکە هێزە ئەمنیەکان پاپەندن بە پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی، داواشیکرد خوێنی عێراقیەکان نە ڕژێت و هەموو لایەک پاپەبەند بە یاساوە.

هاوکات هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عێراقیش لە بینای ئەنجوومەنی دادوەری باڵای عێراق کۆبوونەوە و دۆخەکەیان تاوتوێکرد، لە ڕاگەیاندراوێکشدا سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، خۆپێشاندان مافی هاوڵاتیانە لە چوارچێوەی یاسا و بەبێ گرژی و ئاڵۆزی.

هاوکات مستەفا کازمی چویە ژووری هاوبەشی ئۆپرسێۆنە تایبەتەکانی عێراق و بە وردی سەرپەرشتی هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەوی سەوز دەکات، لە دواین پێشهاتیش هێزە ئەمنیەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق قەدەغەی هاتوو چۆیان ڕاگەیاند.

لە ئیستادا جموو جۆڵە سەربازیەکان لە ناوچەی سەوز زیادیکردوە و هێزە ئەمنیەکان هەوڵ دەدەن ناوچەی سەوز لە دەستی لایەنگرانی سەدر وەربگرنەوەی، بە هۆی پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سەر بە سەدر و هێزە ئەمنیەکان تا ئیستا ١٢ لایەنگری سەدر گیانیان لە دەستداوە، بە دەیانی تر بریندار بوون.

ئەو گرژیە بەشێکی زۆر شارەکانی عێراقی گرتۆتەوە بۆیە حکومەتی عێراق بریاریدا سێ شەممە دوامی فەرمی لەسەر جەم پارێزگانی عێراق ڕابگیرێت.

ژ.ت