وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا دەستیلەکارکێشایەوە

لە ئەرمینیا دوای ئاگربەست لەگەڵ ئازەربایجان، قەیرانی سیاسی زیادی کرد و ئەمڕۆش زوهراب مناتساکانیان وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا دەستیلەکارکێشایەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا لە راگەیەنراوێکدا هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی مناتساکانیانی پشتڕاست کردەوە.

دوای ٦ مانگ لە شەڕی قەرەباخ لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان یاگربەست راگەیەنرا و ئەم هەنگاوەش بووە هۆی ئەوەی نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیری ئەرمینیا رووبەرووی تووڕەیی گەل بووەوە.

رۆژی یەکشەمە بە سەدان کەس لە ئێریڤانی پایتەخت خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و پاشینیان و حکومەتەکەیان شەرمەزار کرد.

بەپێی ئاگربەستەکەی ١٠ی تشرینی دووەم ئازەربایجان لە هەندێک دەڤەری داگیرکراو دەمێنێتەوە و ئەرمینیاش هەندێک ناوچە رادەست دەکات.

ئازەربایجان کە پشتگیری لە حکومەتی تورک وەردەگرێت، ١٠ ڕۆژ مۆڵەتی بە ئەرمینیا داوە کە لە شاری کالباژاری نزیک لە قەرەباخ بکشێتەوە.

ف.ق