ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی کرۆنای بەغداد؛ لانی کەم ٢٣کەس گیانیان لە دەستدا

لە شاری بەغدادی پایتەختی وڵاتی عێراق، لەو نەخۆشخانەی کە تایبەت کرابوو بە چارەسەری نەخۆشەکانی کرۆنا لە بەشی تایبەت ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا. لانی کەم ٢٣کەس گیانیان لەدەست دا.

ئاگر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە و تا ئیستا ٢٣ نەخۆش گیانیان لەدەستداوە و بە دەیانی دیکەش بەیندارن، سێ ڕۆژ ماتەمینی لە عێراق ڕاگەیەندراو ئەمڕۆش حکومەت لەوبارەیەوە کۆدەبێتەوە.

بەهۆی تەقینەوەی کۆگای ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا، تا ئێستا ٢٣ نەخۆش گیانیان لەدەستداوە، دوای ڕووداوەکەش شەپۆلێکی توڕەیی بەغدای گرتەوە و داوا دەکرێت وەزیری تەندروستی دەست لەکاربکێشێتەوە.

ڕووداوەکە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو کەوتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەرسێ سەرۆکایەتییەکی عێراق فەرمانیانکرد لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە ڕووداوەکە بکرێت، هەر بەو بۆنەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی لە عێراق ڕاگەیەندراو کازمیش ڕایگەیاند ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنی نائاسایی لەوبارەیەوە سازدەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیش، كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ستاون به‌ڕزگاركردنى ٢٠٠ ‌نه‌خۆشی نه‌خۆشخانه‌كه‌.

دەشڵێت، له‌م دۆخه‌ ناهه‌موار و مه‌ترسیدارەدا،‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داوا له ‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن و جه‌ماوه‌ر ده‌كات پشتگیرى كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ پاڵپشتیكه‌ره‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى ده‌ربازبوون له‌ لێكه‌وته‌كانى ئه‌م رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌ و ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانى ڕوودانى و به‌شدارى نه‌كردن له ‌هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌ك ببێته‌ هۆى تێكدانى ئه‌ركى پێویست بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كان.

ک-ش