یەکێتی ئەوروپا: حکومەتی تاڵیبان نوێنەرایەتی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا ناکات

یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، کە ئەو حکومەتەی لە لایەن تاڵیبانەوە دامەزراوە، فراوان نییە و نوێنەرایەتی هەموو ئایین و نەژادەکان ناکات.

' فراوانکردن ' و ' نوێنەرایەتی ' یەکێک بوون لەو مەرجانەی کە یەکێتی ئەوروپا پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان دروست بکات.

گوتەبێژێکی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەنراوێکدا وتی:"شیکردنەوەی ئەو ناوانەی ئاشکرا کراون، ئاماژە بەوە دەکات کە هاوشێوەی ئەو پێکهاتەیە نییە کە لەلایەن تاڵیبانەوە بەڵێن دراوە بۆ جیاوازییە ئەتنیکی و ئاینییەکان"

وەزیرانی دەرەوەی 27 وڵاتی ئەوروپا هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوە و تیشکیان خستە سەر حکومەتێکی کاتیی بنکە فراوان.

تاڵیبان کە هاتە سەر دەسەڵات، پێکهاتەکانی حکومەتی نوێی ئاشکرا کرد. بەپێچەوانەی بەڵێنەکان ئەو حکومەتە تەنیا نوێنەرایەتی تاڵیبان دەکات و هەموو ئەندامانی حکومەتی نوێ لە پێکهاتەی پەشتوون.

چەند وەزیرێک کە کاریگەری زۆریان لە ڕژێمی تاڵیباندا هەیە، لە لیستی فشارەکانی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکاندان. چواریان لە زیندانی گوانتانامۆی ئەمریکادا بۆ ماوەیەک زیندانیکرابوون.

محەمەد حەسەن ئەهۆند سەرۆک وەزیرانی نوێ، ساڵی 2011 بڕیاریدابوو پەیکەری بودا لە بامیان بروخێنێت.

ف.ق