ئێران سەربازی بۆ سەر سنوری ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕەوانە کرد

ڕژێمی ئێران ڕایگەیاند، سەربازی زیاتریان بۆ سەر سنوری ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕەوانە کردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی پارێزەرانی شۆڕشی ڕژێمی ئێران بەهۆی ئەوەی چەندین بۆمب لە قەرەباخەوە هەڵدراون و بەر سنورەکانی ئێران کەوتوون، سەربازیان بۆ ناوچە سنوریەکان ڕەوانە کردووە.

محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزە زەمینیەکانی پارێزەرانی شۆڕشی ڕژێمی ئێران وتی، بەهۆی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان یەکینەکانی خۆیان بۆ ناوچە سنوریەکان ڕەوانە کردووە.

بەپێی میدیاکانی ئێران هەفتەی ڕابردوو، ژمارەیەک موشەک بەر گوندی هودا ئافەرینی نزیکی قەرەباخ کەوتوون.

پەیوەندیەکانی ئێران هەم لەگەڵ ئازەربایجان و هەم لەگەڵ ئەرمینیا باشە. حکومەتی تاران زۆر جار داوای لە هەردوو وڵات کردووە کە ئاگربەست ڕابگەیەنن.

ف.ق