ئەسەد لە سعودیە بەشداری لە کۆبونەوەی کۆمکاری عەرەبی دەکات

بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دوێنێ پێنجشەممە گەیشتە شاری جەددەی سعودیە.

کەناڵە فەرمییەکانی حکومەتی سوریا رایانگەیاند، ئەسەد بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی کۆمکاری عەرەبی گەیشتووەتە شاری جەددە.

ئەسەد دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ، بۆ یەکەم جار بەشداری لە کۆبونەوەی کۆمکاری عەرەبیدا دەکات.

لە ساڵی ٢٠١١دا دوای شەڕی ناوخۆیی، سوریا لە کۆمکاری عەرەبی دەرکرابوو.

دوای بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە ناوەندەکەی مەڕەشی باکوری کوردستان بوو و سوریا و رۆژئاواشی گرتەوە، ئەسەد سودی لە پشتگیریەکانی وڵاتانی جیهان بۆ خەڵکی سوریا وەرگرت و جارێکی دیکە خۆی لە وڵاتانی عەرەبی نزیک کردەوە. رۆژی ٧ی ئایار سوریا جارێکی دیکە وەک کۆمکاری عەرەبی قبوڵ کرا.

لە شەڕی سوریادا، بە ملیۆنان کەس گیانیان لەدەستدا و ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوون.

ف.ق