ئیران: ئیسرائیل بەرپرسی هێرشی سەر ناتانزە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپرسیاری هێرشی سەر کارگەی یۆرانیومی ناتانزای خستە ئەستوی ئیسرائیل و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە 'لە کات و شوێنی گونجاودا تۆڵە دەکەنەوە'.

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تاران و لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا وتی، "رژێمی ئیسرائیل بەم هێرشە دەیەوێت تۆڵە لە ئێران بکاتەوە."

سەعید خەتیبزادە ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە دەیەوێت دانوستانەکانی ڤیەننا لەبارببات.

بۆ ئەوەی ئێران بگەڕێتەوە بۆناو دانوستانەکانی ئەتومی، لە ڤیەننا کۆبونەوە ئەنجام دەدرێت.

بەپێی دەزگات وزەی ئێران، لە هێرشەکەدا، بە تەنها وێستگەیەکی کارەبا لەکارکەوتووە و هیچ زیانێکی دیکەی نەبووە.

خەتیبزادە باسی ئەوەشی کرد کە تا ئێستا زیانەکان نەخەمڵێنراون و وتی،"ئەوان سەرقاڵی لێکۆلینەوەی لە رووداوەکە."

خەتیبزادە دەشڵێت، ئێران لە کات و شوێنی گونجادوا وڵامی رژێمی ئیسرائیل دەداتەوە.

ف.ق