ئازاری شەنگال لەناودڵی ئێمەدایە
DAKB بەبۆنەی ٤هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال بەیاننامەیەکی بڵاوکردوە و وتی، " دیمەنەکانی شەنگال بۆ کۆمەڵگەی عەلەوییەکان غەرب نییە. بەتایبەتی ژنانی عەلەوی لەناودڵی خۆیانداهەست بە ئازارەکانی شەنگال دەکەن."

یەکیەتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک ( DAKB ) بە بۆنەی ٤هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال بەیاننامەیەکیان بڵاوکردوە و وتیان، " بە قڕکردنی ساڵی ٢٠١٤ لە شەنگال جارێکی دیکە برینەکانی قڕرکردنی عەلەویەکانی دەرسیم لە ساڵی ١٩٣٨ سەری هەڵدایەوە و گەلی عەلەوی هەستی بەو ئازارە کرد."
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەکراوە بە فەرمانی شەنگال کە گەلی شەنگال خۆیان سپاردە چیاکان،ژنان بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی داعش خۆیان کوشت و منداڵان لە برسی وتونیەتیدا گیانیان لەدەستدا. DAKB وتی، " ئەو دیمەنانە بۆکۆمەڵگەی عەلەوییەکان غەریب نییە، بەتایبەت ژنانی عەلەوی هەست بە ئازاری ژنانی شەنگال دەکەن"
لە بەیاننامەکەدا قڕکردنی شەنگال شەرمەزارکرا ویادی قوربانییەکانی شەنگال کرایەوە.
ک-ش