ئانیک جان دایکی شەممە کۆچی دوایى کرد

ئانیک جان دایکی مەتین جان سەرۆکی لقی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) لە خارپێت دواى ٢٦ ساڵ لە چالاکى بۆ بە سزاگەیاندنى بکوژانى کوڕەکەی کۆچی دوایى کرد. مەتین جان کوڕی دایە ئانیک لە ٢١ی شوباتی ١٩٩٣ رفێنرا و کوژرابوو.

پارێزەر مەتین جان سەرۆکی لقی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ   (ئیهەدە - ÎHD) لە خارپێت لە ٢١ی شوباتی ١٩٩٣ / ٢ی رەشەمە رفێنرا و دواتر تەرمەکەى دۆزرایەوە. ئانیک جان دایکی مەتین جان لەو رۆژەوە کوڕەکەى رفێنرا و دواتر تەرمەکەى دۆزرایەوە دەستی بە چالاکی مافدارانە و یاسایى کرد بۆ دۆزینەوە و بە سزاگەیاندنى رفێنەران و بکوژانى کوڕەکەى.

دایە ئانیک هەموو رۆژانی شەممە لە گۆڕەپانی گاڵاتاسەرای بۆ ئەوەى رفێنەران و بکوژانى کوڕەکەى بدۆزرێنەوە و سزا بدرێن لەگەڵ دایکانى تری شەممەدا چالاکیى دانیشتنی ئەنجام دەدا.

دایە  ئانیک ماوەى نزیکەى ٢٦ ساڵ لە ریزی دایکانى شەممەدا بەردەام بوو لە تێکۆشانەکەى و دوێنێ کۆچی دوایى کرد.

تەرمەکەى دایە ئانیک لە ماڵی جەم لە چایرۆڤای کۆجالی و لە دواى بەجێهێنانى دوا مەراسیمە ئایینەکان رەوانەى گوندی کارابولوت لە ناوچەی مێزگێر لە دێرسیم کرا و بە خاک سپێردرا.

ژ.ت