ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و كاندیدی ئاكه‌په بۆ سه‌رۆك كۆماری له‌گه‌ڵ موختاری گه‌ڕه‌كه‌كان كۆبووه‌وه و وتارێكی پێشكه‌ش كرد. ئه‌ردۆغان ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌بێت ڕێكخستنه‌كانیان له گه‌ڕه‌كه‌كان كار بۆ سهرنهوكهوتنی هه‌ده‌په بكه‌ن.
ده‌قی قسه‌كانی ئه‌ردۆغان كه له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا بڵاوبووه‌ته‌وه:
«هاوڕێیان ده‌بێ ڕێكخستنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێمه خه‌باتی جیاواز له‌سه‌ر هه‌ده‌په بكه‌ن. من ناتوانم له ده‌ره‌وه ئه‌م شته بڵێم، به‌ڵام لێره له‌گه‌ڵ ئێوه قسه ده‌كه‌م. بۆچی له‌گه‌ڵ ئێوه قسه ده‌كه‌م، چونكه ده‌بێ ئه‌وان (هه‌ده‌په) له‌ژێر به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردندا بمێننه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێنه‌په‌ڕێنن، بۆ بارودۆخی ئێمه زۆر باش ده‌بێت. ده‌بێ له هه‌موو ناوچه‌كان هاوڕێكانی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز كار بكه‌ن. چونكه ئێوه ده‌زانن كێ كێیه. ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی گه‌ڕه‌كه‌كانمان نه‌زانن كه كێ كێیه، پێویسته ده‌ست له كاره‌كانیان به‌رده‌ن. ده‌بێ ئێوه بزانن. ده‌بێ لیستی ده‌نگده‌ران بخه‌نه به‌ر چاوتان و بزانن كێ كێیه. له‌سه‌ر ئه‌وان خه‌باتی جۆراوجۆر بكه‌ن و باوه‌ڕم وه‌هایه كه ئه‌م شته به كه‌ڵكی ئێمه دێت. ده‌بێ ئێوه له ده‌وریان هه‌ڵسوڕێن و ڕێگرییان لێ بكه‌ن.»
s.m