ئەنجومەنی ژنان: چەکی کەسی ژنان دەکوژێت!

ئەنجومەنی ژنان ڕایگەیاند، زۆربەی ژنان بە چەک دەکوژرێن، بۆیە داوایان کرد چەکی کەسی قەدەغە بکرێت.

ئەنجومەنی ژنان بۆ ٢٨ی ئەیلول/ ٦ی ڕەزبەر، لە رۆژی بێچەکبوونی سڤیلەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە لە ژێر ناونیشانی "بۆ ئەوەی ژن بژین، با چەکی کەسی قەدەغە بکرێت".

 لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ٨ مانگی ڕابردووی ساڵی ٢٠١٩، لە کۆی ٣٠١ ژنی کوژراو، ١٣٨ ژنیان بە چەک کوژراون.

راشیانگەیاندووە: "ژن زۆربەیان بە چەک دەکوژرێن. ئاسانکاری بۆ دەستکەوتنی چەک بە مەبەستی کوشتنی ژنانە. ئەوانەی رێگە خۆشکەرن بۆ گەیشتن بە چەک، بەرپرسی کوشتنی ژنانن. ئێمە دەزانین مرۆڤ دەتوانێت پێش لە کوشتنی ژنان بگرێت. لەو ڕووەوە ئەوەی پێویستە بکرێت ئەوەیە، پێشگری لەوە بکرێت خەڵک بە ئاسانی ببێتە خاوەن چەکی کەسی. دەبێت پێداویستییەکانی پەیمانی ئەستەنبۆڵ جێبەجێ بکرێت و چەکی کەسی قەدەغە بکرێت".

ژ.ت