بەرخۆدانی خانەوادەی گیراوانی مانگرتوو لە گەبزە وباقرکۆی بەردەوامە

لەبەردەم بەندیخانەکانی گەبزە وباقرکۆی خانەوادەی گیراوانی مانگرتوو کە لەدژی گؤشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان مانیان لەخواردن گرتووە، درێژە بە ئێشکگری خۆیان دەدەن.

چالاکی ئێشکگری خانەوادەی گیراوانی مانگرتوو لەبەردەم بەندیخانەکانی باقرکۆی وگەبزە لە ڕۆژی ٣٥هەمینی خۆیدایە.

خانەوادەکان لەبەردەم بینای ڕێکخستنی هەدەپەی گەبزە کۆبوونەوە و بەئۆتۆمبێل بەرەو بەندیخانە بەڕێکەوتن. لەکتێکدا کە خانەوادەکان گەییشتنە بەردەم بەندیخانە، پۆلیس ڕێگەیانی لێگرت. سەرەڕای ئاستەنگییەکانی پۆلیس خانەوادەکان چالاکییەکەی خۆیان بەڕێوەبرد.

دایکان بە وتنەوەی' ئێمە بۆ ژیانی مەنداڵەکانمان لێرەین' وڵامی هەڕەشەکانی پۆلیسی تورکیایان دایەوە.

پۆلیسی تورک بەداری زۆر و لێدان، دایکانیان بەزۆر سواری ئۆتۆمبیلەکان کرد و لەبەردەم بەندیخانەکەدا دووری خستنەوە. خانەوادەکان جارێکی ترگەڕانەوە بۆ ئۆفیسی هەدەپەی گەبزە.

باقرکۆی

ئەوخانەوادانەی کە مندالاکانیان لەبەندیخانەی باقرکۆی بەئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەرئۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن، ئەرۆ بۆجارێکی تر ویستیان بچنە بەردەن بەندیخانەی ژنانی باقرکۆی. خانەوادەکان لە بەردەم جووت سایدی (ای ٥) کۆبوونەوە و بەرەو بەندیخانەبە ڕێپێوانیان کرد. پۆلیس بەبیانووی ئەوەی کە ئەو ڕێپێوانە ڕێگەپێدراونییە و قەدەغەیە و ڕێگرییان لەدایکان کرد. خانەوەدەکان دەستنیشانیانکرد کە ئەوان دەیانهەوێت ببنە دەنگی منداڵەکانیان بەڵام پۆلیس ئاستەنگی بۆدایکان دروستکرد.

ک-ش