بەسێ ئەرزنجان: هەر دەنگێک کە نەدرێت بۆ ئاکەپە دەچێت

ئەندامی دەستەی گشتیی کۆنگرەی ژنانی ئازاد 'کەژەکە' بەسێ ئەرزینجان لە وتارێکدا دەربارەی هەڵبژاردنەکان ٢٤ی حوزەیرانی تورکیا دەڵێت: " ئاکەپە و مەهەپە تورکیایان کردووەتە تاریکستان. هەر دەنگێک کە بۆ ئاکەپە بچێت، دەبێتە هۆی زیادبوونی تووندوتیژی لە‌ دژی ژنان ".


ئەندامی دەستەی گشتیی کۆنگرەی ژنانی ئازاد 'کەژەکە' بەسێ ئەرزینجان، دەنوسێت: " لە ساڵی ٢٠١٨دا لە تورکیا، بەرەی  دیموکراسی و ئازادی بیروباوەڕ و ڕێکخستن لە هەر کاتێکی تر گەشتر بووە. هۆکاری ئەوەش بۆ  هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە و فاشیزمی ئەردۆغان دەگەڕێتەوە ک ورکیایان بە تەواوی کردوەتە وڵاتی تاریکستان. لەم سەردەمی ئەو هاوپەیمانێتیە فاشیستیەدا، بۆئەوەی هیچ دەنگێکی دژبەر نەیەتە ئاراوە، بە هەزاران مرۆڤیان دەستگیرکردووە. هەروەها بە هەزاران مرۆڤ تەنها بەهۆی فکر و ڕامانی سیاسیی جیاوازەوە لەسەر کار لابراون و ناچاربوون کە کۆچ بۆ دەرەوەی وڵات بکە. ئابووری سیاسیی پەیڕوکراو هەژار هەژارتر و دەوڵەمەند دەوڵەمەنتر دەکات".

ئەرزنجان ڕایگەیاندوە:" بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوە دژی کوردان هەموو ئازادی، مافەکانی مرۆڤ، ئازادی ڕادەربڕین و بەرەی دیموکراسی لە تورکیا کراونەتە ئامانج. تەرۆری قورسی دەوڵەت لە دژی گەلانی تورکیا فەرز کراوە. سیاسەتی توندوتیژی و داگیرکەرانە، پەیڕەو کراون. تەواوی کۆمەڵگە تووشی قەیرانی کۆمەڵایەتیی، ئابوری و سیاسیی بووە و بەو شێوەیەش ئاکەپە هەوڵی داوە دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێ. لەە لایەکی دیکەشەوە، بەسیاسەتی نەتەوەپەرستیی، نەژادپەرستی، ڕەگەزگەرایی و مەزهەبی ئاکەپە لەناو ژنان و گەجان و تەواوی کۆمەڵگاکانی تورکیادا هەلوێستێکی زۆر تووندوتیژانەی ئافڕاندووە.  ڕژێمەکەی ئاکەپە کە ڕژێمی شەڕی تایبەتە، بە تووندوتیژی، زۆرداریی، فشار و دەستگیرکردن دەیەوێت لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە. بەو سیاسەتە فاشیستیانەی کارێکی وەهای کردووە کە کۆمەڵگا بێ باوەڕ بێت، تەنانەت لایەنگرانی خۆیشی ئێستا لێی دووردەکەونەوە". 

بەسێ ئەرزنجان درێژەی دەداتێ و دەڵێت" ئاکەپە لەسەروبەندی دەسەڵاتداری خۆیدا، ئەو ژنانەی کردە ئامانج کە دەیانویست بە ئازادی بژین و بە شێوەیەکی یەکسان و بە چالاکی پەیوەستی نێو ژیانی کۆمەڵایەتیی ببن. لە دژی ناسنامە و وتە و ڕەنگی ژن، لە دژی پەیوەستبوون و بەشداری ژنان لە کۆمەڵگادا، هەڵوێست و تووڕەیی و ئاستەنگی هەرە مەزن، ڕژێمی ئەردۆغان نیشانی داوە. لە ساڵانی دوایدا تووندوتیژی لە دژی ژنان گەیشتوەتە لوتکە. ڕۆژانە دەستدرێژیی دەکرێتە سەر ژنان، ژنان بە بەخێوکردنی منداڵەوە سەرقاڵ دەکەن. پراکتیکی هۆشمەندی پیاوسالاریی کە دەیەوێت ژنان بکاتە کاڵا، بەشێوەیەکی بەرفراوان پراکتیزە کراوە. لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی ئاکەپە-مەهەپەدا، بەسیاسەتی تایبەت دوژمنایەتی ژنان بەگشتی و ژنانی گەنجکراوە. بەوەش سەردەمی دەسەڵاتدارێتی ئاکەپە-مەهەپە بووەتە سەردەمێک کە ڕەوایەتی بە تووندوتیژی دژ بە ژنان داوە. بە هەزاران ژن دەستگیرکراون، یان لە هەژاریدا دەژین، یان کۆچبەر بوون".

بەسێ ئەرزنجان بۆ تۆڵەکردنەوە لەو سیاسەتەی ئاکەپە و مەهەپە، داوا دەکات: "
 لە هەڵبژاردەکانی ٢٤ی حوزەیراندا وەڵامی هەری گونجاوی ئاکەپە و مەهەپە بدرێتەوە. بۆ ئەوەش دەبێت ژنان و گەنجانی ئازادیخواز و دیموکراتیخواز، لە ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان بدەن. هەموو ژنێک کە بانگەشەی ژیانی ئازاد دەکات، دەبێت دژ بە هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە خەبات بکات. بزوتنەوەکانی ژنان، ڕێکخراوەکانی ژنان، فێمینیست، ئەکادیمی، نووسەر، هونەرمەند، عەلەوی لە دژی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە دەبێت بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن بە هەدەپە. چونکە ئەمڕۆ لە تورکیا پارتی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینەتەنها هەدەپەیە. هەدەپە پارتی ئازادی، دیموکراسی، ژیانی هاوبەشی نێوان گەلان و ئازادی ژنان و یەکسانیە. لەبەرئەوە دەبێت هەموو تاکێکی گەلەکەمان بە بەرپرسیارانە دەنگی خۆی بدات تاوەکو هەدەپە بتوانێت بەربەستی سەدا ١٠ تێبپەڕێنێت. لە ئەوروپا قۆناغی دەنگدان دەستیپێکردووە. گەلەکەمان لە ئەوروپا بە گشتیی و ژنان بە تایبەتی دەبێت هەرچۆنێک بێت لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی خۆیان بدەن.
هەموو گەلی کوردستان و دۆستانی ئێمە، هەم لەدەرەوەی وڵات و هەم لە تورکیا و باکووری کوردستان، دەبێت دەنگی خۆیان بدەن بە هەدەپە و خاوەنداریی لە دەنگی خۆیان بدەن. جێگەی سندوقی دەنگدان دەگۆڕن. لایەنگرانی هەدەپە دەستگیر دەکەن. بە ساختەکاریی و پلانگێڕیەکی گەورە دەیانەوێت دەنگی هەدەپە بسوتێنن. بۆ ئەوەش دەبێت ژنان پێشەنگیی دەنگدان بن و خاوەنداریی لە دەنگەکانیان بکەن. بۆئەوەی هەموو کەسێک دەنگی خۆی بدات و دەنگەکان زیاتر ببن، دەبێت ژنان چالاکانە خەبات بکەن. نابێت لە بیر بکرێت، هەر دەنگێک کە نەدرێت، دەچێت بۆ ئاکەپە. هەر دەنگێک کە بۆ ئاکەپە بچێت، دەبێتە هۆی زیادبوونی تووندوتیژی لەدژی ژنان. هەر دەنگێک کە بۆ ئاکەپە دەچێت، بە مانای کۆیلایەتی ژنان دێت. هەدەپە بە دەنگەکانی خۆی بە دەسەڵاتدارێتیی فاشیستی ئاکەپە و ڕژێمی دیکتاتۆر دەڵێت 'ڕاوەستە'".

ئەندامی دەستەی گشتیی کۆنگرەی ژنانی ئازاد 'کەژەکە' بەسێ ئەرزینجان، لە کۆتایی وتارەکەیدا وەها بانگەوازیەک دەکات: " لەبەر ئەو هۆکارانەی بسیان لێوە کرا،  ئێمە بانگ لە هەموو ژنان، گەنجان، باوەڕیە جیاکان، هێزە ئازادیخواز و دیموکراسیخوازەکان دەکەین تا لەە ٢٤ی حوزەیراندا دەنگی خۆیان بدەن بە هەدەپە. بۆئەوەی کە هەدەپە بەربەستی سەدا ١٠ تێبپەڕێنێت، کات کاتی زیادکردنی دەنگەکانە و دەبێت بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە خەبات بکەن. ژنان و گەلەکەمان وەڵامی پێویست بە سندوقەکانی دەنگدان بە دەسەڵاتدارێتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەداتەوە. بەوەش بەرەی ئازادی و دیموکراسی، بەرەی خوشک و برایەتیی گەلان و بەرەی ئازادی ژنان سەردەکەوێ".
 

هـ.هـ