بە ناوی ژیتەم و یەشیلەوە هەڕەشەی کوشتن لە نووسەر ئاک کایا دەکرێت

نوسەر و لێکۆڵەری فیمینیست گۆڵفەر ئاک کایا رایگەیاند، بە ئەکاونتێک بە ناوی (Jitem.turkey /NavêKod:Yeşil – ژیتەم تورکیا / ناوی کۆد: یەشیل) لە ئینستاگرام هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە و وتی:"دەیانەوێت مرۆڤ بترسێنن، بە هەڕەشە بیدەنگی بکەن".

لەم دواییەدا لە تورکیا نەژادپەرەستەکان - فاشستەکان ئەوانەی نزیکن لە دەسەڵاتەوە لە دژی دەنگە ناڕازییەکان هەڕەشە دەکەن. نوسەر و لێکۆڵەری فیمینیست گوڵفەر ئاک کایا ئاماژەی بەوە کرد، کە بە ئەکاونتی (Jitem.turkey /NavêKod:Yeşil – ژیتەم تورکیا / ناوی کۆد: یەشیل) تورکیا لە ئینستاگرام هەڕەشەی کوشتنیان لێکردوە و بۆمیان نوسیوە "شەو باش، مردن تۆ دەبینێت، ژیتەم".

ئاک کایا ڕۆژی ٤ی حوزەیران دەربارەی بابەتی ئینستاگرامەکەی و هەڕەشەی کوشتنی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

ئاک کایا وتی:"ڕۆژی یەکشەممەی ٣١ی ئایار لە پاش نیوەڕۆ کاتژمێر ١٤:١٥ پەیامەکەم پێگەشت و تاکو ئێستاش بەردەوامە، لە ماوەی ڕابردوشدا پەیامی لەو جۆرەم بۆ هاتوە".

ئاک کایا دەربارەی بەکارهێنانی توڕەکۆمەڵایەتیەکان وتی:" بە گشتی هەواوڵ بڵاودەکەمەوە، گۆرانی، شعر، ئەو وێنانەی خۆم کێشاومن، ڕاو و بۆچونی خۆم لەسەر ڕوداوەکانی ڕۆژانە، من نوسەرم و لە هەمان کاتدا لە زۆر جێگە بابەت دەنوسم، نوسینەکانیشم بڵاو دەکەمەوە. ئەو چالاکییانەشی بەشداریم تیایاندا کردووە بڵاویان دەکەمەوە".

ئاک کایا دەربارەی هەڕەشەکردن لەو کەسانەی چالاکوانن وتی:"بە بڕوای من ئەمە بابەتێکی بێ بەرنامە نییە. زمان بەکاردەهێنن، ئەمانە لەو جۆرە کەسانەن کە ٣ قروش پارەیان بدەیتێ هەمو شتێکت بۆ ئەنجام دەدەن. لەو جۆرە مرۆڤانە زۆر هەن. ئەوانە بەکار ئەهێنن و کاتێکیش ئیشیان پێیان نەما فڕێیان دەدەن و دوریان دەخەنەوە. ئەوەی هەڕەشەی لە راکەل دینک کرد، گرتیان و فڕێیاندایە زیندانەوە. کۆتایی ئەم جۆرە کەسانە بەم شێوەیەیە، لەبەر ئەوەی تاوان دەکەن".

نوسەر و لیکۆڵەری فیمینیست گوڵفەر ئاک کایا باسی ئەکاونتی ((Jitem.turkey /NavêKod:Yeşil – ژیتەم تورکیا / ناوی کۆد: یەشیل)) کرد و وتی:" نەک یەک دانە بەڵکۆ زۆرێک لەو ئەکاونتانە هەیە. دەیانەوێت مرۆڤەکان بترسێنن، بە هەڕەشە بێدەنگیان بکەن. بۆ ئەم بابەتە حیسابی زۆر هەیە و زۆر کەسیش ئەکەنە ئامانج. بە ئیمێڵ هەڕەشەیان لە وەقفی هرانت دینک کرد. ئەو ژیتەمەی لە ساڵانی ٩٠ەکاندا مرۆڤی دەکوشت ئێستایش بە هەمان ناو هەڕەشەی کوشتن لە مرۆڤەکان دەکەن."

دەزگای هەواڵگریى جەندرمە و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر (ژیتەم - JÎTEM) لەلایەن تاوانبار جەم ئەرسەڤەر سەرەک چەتەى دەوڵەتى تورکەوە لە دواى گەشبوونی خەباتی بزووتنەوەى ئازادیی کورد لە ساڵی ١٩٨٧دا دامەزرا. هەزاران تاوانى کوشتن و رفاندن و بێسەروشوێنکردنیان بەرامبەر بە هاووڵاتییانیى کورد، ئازادیخوازان، چالاکوانان و رۆژنامەنووسان و نووسەران ئەنجامداوە. یەکێک لە تاوانبارانی ئەو گروپە کەسێک بووە بە ناوی یەشیل و دەستی هەبوە لە کوشتن و رفاندن و بێسەروشوێنکردنی هەزاران کەسدا. دواتر لە دۆسیەکانى ئەرگەنەکۆندا ئەوانە وەک گەورە تاوانبار ناسێنران، بەڵام دەوڵەتى تورک داکۆکیی لێکردن و پاراستنى.

ژ.ت