بە وێنە.. چالاکیى ٨ی ئادار لە ئامەد

چالاکییەکەى ٨ی ئاداری ئامەد لەلایەن بزووتنەوەى ژنانی ئازاد و ئەنجوومەنى ژنانى هەدەپە رێکخرابوو. هەزاران ژن بە جلوبەرگی ئاڵواڵی کوردی و وتنەوەى دروشم بۆ ئازادی و ژنان و خوێندنەوەى سرود و گۆڤەند بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

بزووتنەوەى ژنانى ئازاد و ئەنجوومەنى ژنانى پارتی دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) رۆژی جیهانیى ژنانی زەحمەتکێشیان بە دروشمی "ئێمە بەرخودان بە رێکخستن دەکەین، بەرەو ئازادی دەڕۆین" لە چالاکییەکى گەورەى جەماوەریدا لە شاری ئامەدی باکوووری کوردستان بەڕێوەبرد.

هەزاران ژن لە گۆڕەپانی ستاسیۆنی ئامە کۆبوونەوە و گۆڕەپانەکەیان بە ئاڵاکانى سەوز، سوور، مۆر و سپی رازاندنەوە.

ژنان بە جلوبەرگی ئاڵواڵی کوردەواری و ناوچە جۆراجۆرەکانەوە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

ژ.ت