تەرمی دایکی ئەرەن کەسکین بە خاک سپێردرا

تەرمی فاتما سەڤگی کەسکین دایکی پارێزەر ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی گشتی کۆمەلەی مافی مرۆڤ لە تورکیا، بە خاک سپێردرا.

فاتما سەڤگی کەسکین دایکی ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا. تەرمی ناوبراو ئێوارەی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی کاراجا ئەحمەد بەخاک سپێردرا.

لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی فاتما سەڤگی کەسکیندا، دایکانی شەممە، موسا پیر ئۆغلو ئەندام پەرلەمانی هەدەپە، ئەرداڵ ئاڤجی هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری ئەستەنبۆل، فارۆق ئەرەن سەرۆکی گشتی (دیسک)، ئۆزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، گولسەرەن یولەری سەرۆکی کۆمەلەی مافی مرۆڤ-لقی ئەستەبۆڵ، پارێزەرانی مافی مرۆڤ و چەندین کەسایەتی دیکە بەشدار بوون.

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا چەپکە گوڵ لەسەر گۆری فاتما سەڤگی کەسکین دانرا.

ز.ش