تەژەئا: دوا وتە وتەى بەرخودێرانە!

بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا - TJA) رایگەیاند، دیسان بەرخودان سەرکەوتنى بەدیهێنا. جارێکى دیکە موخاتەبوونی  رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر و یەکلایى کرایەوە.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا - TJA)، لەبارەی سەرکەوتنی بەرخودانەکانی چالاکییەکانی مانگرتن راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە،. لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"ئەمڕۆ جارێکی دیکە میژوو راستیی 'دوا وتە وتەى بەرخودێرانە' سەلماندەوە. جارێکی دیکە بەو بەرخودانە جەخت لەوەکرایەوە، کە گۆشەگیریی تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە. زولكوف گه‌زه‌ن، ئایته‌ن به‌چه‌ت، زه‌هرا ساغڵام، مه‌دیا چنار، یۆنجا ئاكجی، سیراج یوكسه‌ك، مەعسوم پامای، ئومید ئاجار و ئوگور شاكار جەستەی خۆیان کردە قەڵغان و بووەنە خاوەنی ئەو بەرخودانە".

"سڵاو لە بەرخودانی دایکان"

لە راگەیاندراوەکەدا باس لە رۆڵی بەرخودانی دایکان کراوە و ئەوە خراوەتەڕوو: "لەم قۆناغەدا رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، جارێک لەگەڵ براکەی و ٢ جاریش لەگەڵ پارێزەرەکانی دیداری ئەنجامداوە. هەروەها شاندێکی رێکخراوی جیهانیى دژ بە ئەشکەنجە (سی پی تی - CPT)ی چاوی بە بەڕێز ئۆجالان و زیندانییەکانی دیکە کەوتبوو. دەبێت ئەوە بە روونی بزانرێت، کە بەرخودێران بە بانگەوازی ئۆجالان کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا. جارێکیتر جەخت کرایەوە، کە بەڕێز ئۆجالان بەردەنگی سەرەکیی چارەسەری پرسی کوردە.

لەم قۆناغەی بەرخودان دا سڵاو لە بەرخودانی دایکان دەکەین، کە کاریگەریی لەسەر هەموو کەسێک لە جیهان دا دروستکردوو. گۆشەگیری کۆمەڵکوژییە لە دژی ژن و ئێمە هیچکات ئەوە قبوڵ ناکەین و تا دوا هەناسە لە دژی تێدەکۆشین.

جارێکیتر بۆ بیرخستنەوە دەیڵێینەوە، گۆشەگیریی ئیمرالی تەنها گۆشەگیریی سەر کەسێک نییە، بەڵکو لە کەسایەتیی بەڕێز ئۆجالاندا هەموو گەلی کوردستان و تورکیا گۆشەگیر دەکرێت. ئێمە لە سەر هێڵی پەیامیی بەڕێز ئۆجالان و بانگەوازی لەیلا گیوڤەن و هاوڕێ زیندانییەکانی، بۆ گەورەکردنی تێکۆشان بە بڕیارێکی بەهێزەوە تێدەکۆشین و ئەوەش دڵسۆزانە ئەنجام دەدەین".

"تاوەکو ئاشتییەکی شکۆدار"

تەژەئا لە کۆتایى راگەیاندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: "لە ئێستا بەدواوەش، هەتا ئەو کاتەی گۆشەگیری بە گشتی لادەچێت و چارەسەرێکی پایەدار و هەمیشەیى و دیموکراتیک پێکدێت، بانگەوازمان بۆ هەموو کەسێک ئەوەیە، کە ئاستی تێکۆشان بەرزتر و بەهێزتر بکەنەوە".

ر.م