تەژەکە-ئەوروپا: لەگەڵ دەستپێکردنی قەیرانی کۆرۆنا توندوتیژی ناو خێزان زیادی کردووە

تەژەکە-ئەوروپا ئاماژەی بە مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد بۆ سەر ژیانی مرۆڤایەتی و تیشکیشی خستە سەر ئەوەی لە دوای دەستپێکردنی ئەم قەیرانەوە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و منداڵان زیادی کردووە.

بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە، سیستمی کاپیتالیست ژنان دەکات بە ئامانج و دەیەوێت لەناوی بەرێت و وتی:"لە ئێستادا کۆمەڵگابوون، بە هۆی مەترسیەکانی قەیرانەکەوە، بەرەو کارەکتەرێکی دیکە راکێشدەکریت."

تەژەکە-ئەوروپا هاوکات رایگەیاند، سیستمی کاپیتالیست بە پشتبەستن بە ئایدۆلۆزیای رەگەزی، سەرەتا ژنان جوان دەکات و دواتر دەیەوێت لەناوی بەرێت.

لە راگەیێندراوەکەی تەژەکە-ئەوروپا دا تیشک خرایە سەر گرنگیدان بە پاکوخاوێنی و جەخت کرایەوە کە، دەبێت سەرەتا بۆ ئەوەی خۆمان و دەوروبەرمان بپارێزین، لە ماڵەوە بمێنینەوە. پاکوخاوێنی دەتوانێت لەم قەیرانە بمانپارێزێت. لەگەڵ بە بنەماگرتنی خۆپارێزی و پاراستنی دەوروبەرمان، دەبێت نرخەکانیشمان لەبیر نەکەین کە ئەمە خاڵێکی گرنگە. وەکو چۆن هەموومان یەک کێشەمان هەیە، چارەسەریەکەشمان دەبێت بە رۆحێکی هاوبەش یەک بخرێت و بەم بیروبڕوا و زانابوونەوە بجوڵێینەوە.

تەژەکە-ئەوروپا تیشکی خستە سەر توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان لەم قۆناغی قەیرانە دا و وتی:"ئەو توندوتیژیەی لە ناو خێزاندا لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێت، شەڕێکی جیهانیە کە هیچ کات کۆتایی پێنایەت. لەم قۆناغەدا کە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و منداڵان کۆتایی پێنەهاتووە، دەبێت پەرلەمانی هەموو حکومەتەکان هەڵوێستی خۆیان بنوێنن. دەبێت سەرەتای هەموو رێکخراوە فەرمیەکان، بزوتنەوەی ژنان و گشت رێکخراوەکان هەڵوێستیان یەک بخەن. ئەو پیاوانەی توندوتیژی ئەنجام دەدەن لە ماڵەکەیان دوور بخرێنەوە و بە زووترین کات سزا بدرێت.

بۆ پەیوەندیکردن بە لاپەڕەی تایبەتی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا-(تەژەکە-ئەوروپا) لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، سەردانی ئەم ناونیشانانە بکەن:

Facebook: Tjk-e Sosyal Komite

Twitter :Tjk-e Sosyal Komite @Tkomite

Instagram:tjkesosyal

ز.ش