تەڤگەری ژنانی کورد-ی ئەورووپا لە ستراسبوورگ ستاندی ئاگادارکردنەوەی دانا

تەڤگەری ژنی کورد-ئەورووپا( ) لە چوارچێوەی هەڵمەتی" تۆیش بۆگۆڕین و ئازادی ڕاپەڕە" لەشاری ستراسبوورگی-ی فەرانسا ستاندێکی ئاگادارکردنەوەیان دانا.

دەسپیشخەری ژنانی زێنێ لە چوارچێوەی دروشمی' تۆیش بۆگۆڕین و ئازادی ڕاپەڕە' لە شاری ستراسبوورگی فەرانسا ستاندێکی ئاگادارکردنەوەیان دانا.

ئەم چالاکییە لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا، سویسرا و چەندین وڵاتی ئەورووپایی بەردەوام دەکات.

لەچالاکییەکەدا ئاماژە بە هێرشی داگیرکاری وقڕکەری دەوڵەتی تورک درا بۆسەرژینگەی کوردستان.لە چالاکییەکەدا بە زمانەکانی فەرەنسی، ئەڵمانی، ئینگلیزی، کوردی وتورکی نووسراوە بڵاوکرایەوە. ژنان ئەوەیان خستەڕوو کە ئەوان لە دژی سیاسەتەکانی پیاوسالاری و ستەم و زۆرداری تێکۆشان دەکەن و لەچوارچێوەی هەڵەمەتەکەدا خەباتی خۆیان بەردەوام دەکەن.

هەروەها لە ڕۆژی ٣ی تەشرینی یەکەم لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە شاری ستاسبوورگ لەلایەن ژنانی فێمینیستەوە پێشوازی ئەنجام بدرێت.

ک-ش