خولێکى ژنۆلۆژی لە بەریتانیا بەڕێوەچوو

لە بەریتانیا و بە بەشداریى ٣٥ ژن خولێکى ژنۆلۆژی کرایەوە و خولەکەش دوای ٤ رۆژ لە گفتوگۆی جۆراجۆر کۆتایى پێهات.

ژنان لە شارەکانى لەندەن، مانچستێر، بریستۆڵ، شفێڵد، بێرمینگهام و برایتۆن بەشداریى خولەکەی ژنۆلۆژییان کرد.

 

ماوەی ٤ رۆژ لەو خولەدا لەبارەى ژنۆلۆژییەوە گفتوگۆ کرا و بابەتەکانى کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، رۆڵی ژنان لە گۆڕانکاریى کۆمەڵگە و سروشتى ژنان شیکارییان بۆ کرا.

ژنانى فمێنیست، چەپ، دژە فاشیست، دژە کاپیتالیزم و خاوەن بیروبۆچوونی جیاواز بەشدارییان لە خولەکەدا کرد و ئەزموونی تێکۆشانی خۆیان خستەڕوو.

ژنان لە کۆتایى خولەکەدا راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و سڵاویان ئاراستەى بەخودێرانی مانگرتوو کرد.

ژنان رایانگەیاند، لەیلا گیوڤەن، ئیمام شیش، ناسر یاگز و چالاکوانە مانگرتووەکانى تر جەستەى خۆیان رووبەڕووی مەرگ کردووەتەوە و دۆخی تەندروستییان لە ئاستێکى زۆر مەترسیداردایە.

بۆ قبوڵکردنى داواى بەرخودێرانى مانگرتوو، ژنان بانگیان لە هەموو دونیا کرد بۆ ئەوەى بە بەهێزی پشتیوانى لە چالاکوانە بەرخودێرە مانگرتووەکان بکەن.

لە کۆتایى راگەیاندراوەکەدا دروشمەکانى "ئیدی گۆشەگیری بەسە" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە.

ر.م