ڕازاوەیی چیاکان بە ڕەنگی ژن

فەرماندەی یەژاستار نووران ئیر ساڵی پار لە ئامەد شەهید بوو، لە کاتی گریلایەتیدا گەلیک وێنەی گرتبوو. ئەو وێنانەی نووران ئیر بە ناوی" ڕازاوەیی چیاکان بە ڕەنگی ژن" بڵاوکراونەتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی یەکینەکانی ژنانی ئازاد-ی ستار-یەژاستار،ئەو وێنانەی کە فەرماندەی یەژاستار شەهید گوڵناز ئیگی( نووران ئیر) گرتویەتی، بە ناوی ' ڕازاوەیی چیاکان بە ڕەنگی ژن' بڵاو کردەوە.

یەکیک لە فەرماندەکانی یەژاستار نووران ئیر، کە لە ساڵی ١٩٩٤ بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو وساڵی پار لە ئامەد شەهید بوو، لە کاتی گەریلایەتی دا ژمارێکی زۆر وێنەی گرتووە. وێنە ناوازە و ڕەنگینەکانی فەرماندە نووران لە ماڵپەڕی فەرمی یەژا ستار بڵاو کراوەتەوە.

لە دڵۆپی ئاو تاکو ژیانی چیا، لە ئامادەکاری گەریلا ژنەکان بۆ چالاکی تا کاری کلتور وشانۆ،هەمو ڕەنگەکانی ژینگە بە وێنە ئارشیڤ کراوە.

نووران ئیر-ی پەکەکەیی، لە ساڵی ١٩٩٤ لە ئیسانبول بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە بوو و لە ٢٩ی ئەیلول/٩ی ڕەزبەر-ی ٢٠١٧ لە ئامەد لە گۆڕەپانی شەهید فەرهاد بە هۆی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا شەهید بوو.

ک-ش