دایکانی ئاشتی مەخموور ٢٧ ڕۆژە لە بەرخۆدان دان

بەرخۆدانی دایکانی ئاشتی مەخمور لەبەردەم بازگەی ئاسایشی پەدەکە لە ڕۆژی ٢٧هەمیندا بەردەوامە.

٧٢ ڕۆژە گەمارۆکانی حکومەتی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ سەر کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور بەردەوامە.

رۆژانە ڕێگری لەو نەخۆشانە دەکرێت کە پێویستیان بە چوونە هەولێرە.

دەرمانی نەخۆشخانەکان کەم بوەوە و سەدان کرێکاریش ناتوانن بچنە سەر کارەکانیان.

بۆ لابردنی گەمارۆ، دایکانی ئاشتی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی وێڕای هەلومەرجی سەخت، ٢٧ ڕۆژە لە بازگەی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-ی نێوان مەخمور و هەولێر لە چالاکی دان.

دایکانی ئاشتی مەخموور شەو و ڕۆژی خۆیان لەوێ بەسەر دەبەن. ئاسایشی پەدەکە ڕێگە نادات خواردن و خواردنەوەش بۆ دایکان بچێت و تیمی تەندروستی سەردانی دایکان بکات.

شایانی باسە، لە هەفتەی یەکەمدا، یەکێک لە دایکان نەخۆش کەوت و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. ئێستاش ئەو دایکانەی لەوێن پێویستیان بە دکتۆر هەیە، بەڵام ئاسایش ڕێگە نادات هیچ کەسێک سەردانیان بکات.

ک-ش