دایکانی رۆژهەڵات سەردانی لەیلا گیوڤەنیان کرد

دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی لەیلا گیوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدەیان کرد.

دایکانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەئامانجی  سەردانی لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە سەردانی ئامەدیان کرد، گیوڤەن لە دژی گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مانگرتنی بێسنووردایە، دایکان ڕایانگەیاند کە هەتا عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت ئەوان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

لەیلا گیوڤەنی هاوسەرۆکی کەجەدە، لە دژی گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ١٨٥ ڕۆژە لە مانگرتنی بێسنوور دایە. دایکانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتنە ئامەد، سەردانی هاوسەرۆکی کەجەدەیان کرد، راشیەنگەیاند کە هەتا ئۆجالان ئازاد دەبێن ئەوان تێدەکۆشن، دایکان دوای ئەوەی کە سەردانی لەیلا گیوڤەنیان کرد لە دەرەوە لێدوانیان دا، لەگەڵ دایکان پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد سالحە ئایدەنیز، چالاکوانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تژا) ئایشەگوڵ گۆککان و ژمارەیەک کەسی دیکە ئامادە بوون.

 ژنێکی کورد پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکات

 بەناوی دایکان سنوور حسێن قسەیکرد و وتی: "ئێمە بەناوی دایکانی ئاشتی کوردستانی ئێران هاتن و سەردانی لەیلا گیوڤەنمان کرد. بەهۆی ڕێگری کردنەوە زۆر دایکی دیکە نەیانتوانی بێن، لەیلا گیوڤەن بە تێکۆشانی خۆی پێشەنگایەتی ژنان دەکات، لەیلا گیوڤەن ژنێکی کوردە، وەکو دایکێکی کورد پێشەنگایەتی تێکۆشانەکە دەکات، تێکۆشانی لەیلا گیوڤەن، بۆ ئەو دایکانەی کە ڕۆڵەکانیان لەدەست داوە پڕ واتایە. دەبێ هەر ژنێکی کورد پشتگیری ئەو چالاکییە بکات. لە تێکۆشانی ئازادی کورد دا هەردەم ژنان پێشەنگیان کردووە، ئەو تێکۆشانە بە ژنان دەستیپێکردووە و بە ژنانیش بەرز دەبێتەوە.

 هەتا ئۆجالان ئازاد نەبێت، ئێمە تێدەکۆشین

حسێن، داوای کرد هەموو کەسێک پشتگیریی چالاکوانان بکەن لە مانگرتندا وە بەو شێوەیە بەردەوام بوو: "دەبێ بە زووترین کات کۆتایی بە گۆشەگیریی بێت. بۆ ئەوەی گۆشەگیریی کۆتایی پێ بێت دەبێ هەمووان تێبکۆشن. هەتا بەڕێز ئۆجالان ئازاد دەبێ، ئێمە لە تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەبین".

دایکانی ئاشتی دواتر سەردانی هاوشارەداری گەوەر شارەوانی ئامەد و ڕێکخستنی هەدەپەی ئامەدیان کرد.

ک-ش