"درێژەپێدەری رێبازەکەی هاوڕێ سەما دەبین"

رۆژدا سیوەرەک ئەندامی کۆمەڵەکانی ژنانى کوردستان (کەژەکە - KJK)، یادی سەما یوجەی بەرز راگرت، کە لە ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٨ / ٢٧ی جۆزەردان شەهید بوو و وتی؛ "چالاکیی سەما یوجە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر گەل هەبوو. ئێمەش درێژەپێدەری رێبازەکەی هاوڕێ سەماین".

سەما یوجە رۆژی ٢١ی ئاداری ١٩٩٨ / ١ی نەورۆز (خاکەلێوە) لە گرتووخانە چانقەڵا لە رۆژی نەورۆز دا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٨ / ٢٧ی جۆزەردان شەهید بوو. رۆژدا سیوەرەک، ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵەکانی ژنانى کوردستان (کەژەکە - KJK)، بەبۆنەی ساڵرۆژی شەهیدبوونی سەما یوجە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

 سیوەرەک سەرنجی راکێشایە سەر بەشداربوونی ژنان لەناو پەکەکەدا و وتی: "وەکو رێبەر دەڵێت، پەکەکە حزبی ژنانە. کاتێک پەکەکە دروستبوو  بەشداربوونی ژنان کەم بوو، بەڵام دوای ئەوەی پەکەکە و رێبەرایەتی ناسران، هەزاران ژن بەشداریی ناو ریزەکانی گەریلا بوون. یەکێک لەو ژنانەی کە بەشداری پەکەکە بوو هەڤاڵ سارا بوو. ئەو کاتە ژمارەیان زۆر کەم بوو، بەڵام لە ئەنجامی رەنج و هەوڵەکانیان هەزاران ژن بەشداری ریزەکانی حزب بوون.

ساڵانی ١٩٩٠ لەدژی زوڵمی دەوڵەت زەکیە ئالکان لە ئامەد ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. ئەو چالاکییە کاریگەریى زۆری لەسەر هەڤال سەما یوجە دانابوو و بەو هۆیەوە بڕیاریدا بەشداری ریزەکانی حزب ببێت. هەڤاڵ سەما خەڵکی هەرێمی سەرحەدە. بەرخودێریی خەڵکی هەرێمی سەرحەد لای هەمووان ئاشکرایە.

 هەڤاڵ سەما، کە بەشداریی ریزەکانی حزب کردبوو لە زانکۆ لە بەشی کۆمەڵناسی (سۆسۆلۆژیا) دەیخوێند. هەڤاڵ سەما دوای ئەوەی بەشداری ریزەکانی حزب بوو چووە گۆڕەپانی رێبەرایەتى و ماوەیەک لەوێ مایەوە. رێبەرایەتی بە هەڤاڵ سەما دەڵێت: 'ئەگەر بتوانی خۆت بپارێزیت، شۆڕشگێڕێکی زۆر باشت لێ دەردەچێت' هەڤاڵ سەما بۆ ئەوەی لەو چوارچێوەیەدا شەڕ بکات گەڕایەوە بۆ وڵات".

ژنان هەمیشە بوونەتە پێشەنگی کۆمەڵگە

رۆژدا سیوەرەک رایگەیاند، سەما یوجە دوای ئەوەی گەڕایەوە وڵات، لە ئەنجامی پیلانگێڕییەکی گەورەدا دیلکرا و راشیگەیاند: "بەرخودانی هاوڕێ سەما لە زیندان لە لای هەمووان روون و ناسراوە. هەڤاڵ سەما میرات و رێگای بەرخودانی ١٤ی تەمموزی ١٩٨٢ / ٢٣ی پووشپەڕی گرتە ئەستۆ و ئەو رێگا و رێبازەى بە چالاکییەکەی خۆی بەهێز کرد. هەڤاڵ سەما لە رۆژی ٨ی ئاداری ١٩٩٨ / ١٧ی رەشەمە وتی؛ 'لە ٨ی ئادار / ١٧ی رەشەمە، هەتا ٢١ی ئادار / ١ی نەورۆز پردێک دروست دەکەم' و دوایى لە ٢١ی ئاداردا چالاکییەکەی خۆی ئەنجامدا. ٤ مانگ لە نەخۆشخانە چارەسەر کرا. لە ماوەی ئەو ٤ مانگەدا لە نەخۆشخانە هەرگیز ورە و حەماسەتی هەڤاڵ سەما دانەبەزی.

چالاکییەکەی هەڤاڵ سەما کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر خەڵک دروستکرد. ئێمەش لەسەر رێبازەکەیانین و درێژەپێدەری ئەو رێبازەین. رێبەرەکەمان بەردەوام وەڵامدەرەوەی شەهیدان بوو و تێکۆشانی گەورەتر کردووە. ساڵەکانی ١٩٩٦، ١٩٩٧، ١٩٩٨ بەشداربوونی ژنان بۆ ناو ریزەکانی حزب گەلێک زۆر بوو. ئێستاش تێکۆشانی یەپەژە، یەژا-ستار بەردەوامە. ژنان هەمیشە پێشەنگی کۆمەڵگەن. بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە دڵسۆزی شەهیدان بین".

ر.م