دوویەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی ژنانی کوردی فەرەنسا

بزوتنەوەی ژنان-ی کورد-ی فەرەنسا(تەژەکە-فە)، لە شاری پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا دوویەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوەبرد.

دوویەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی ژنانی کوردی فەرەنسا- تەژەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە پاریس بەڕێوە چوو. لە کۆی ١٣ مەجلیسی ژنان وکۆمینان لە پاریس زیاتر لە ١٠٠ ئەندام بەشداری کۆنگرە بوون.

  کۆنگرە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەستی پێکرد و پاشان دیوانی کۆنگرە هەڵبژێردرا ولێکدانەوە بۆ دۆخی سیاسی کرا.

بەشداربووان وتیان،" ئەگەرلەهەر شوێنێکی کوردستان تێکۆشانی ژنان هەیە وئێمە لە ئەورووپا دەتوانین چالاکی بکەین، ئەوە بە هۆی تێکۆشانی بێ وچانی ئێمەیە لە چوارچێوەی سیستەمێکی هاوبەشدا.تێکۆشانی ئێمە لەهەر چوار بەشی کوردستان بەردەوامی هەیە. ڕەنج وتێکۆشانی ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ئاستێکی هەرە بەرزدایە."

دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتی مەجلیس و کۆمینەکان، ئەندامان لەسەر پڕۆژەکانی ژنان بۆ داهاتوو قسەیان کرد.

لە کۆتاییدا ١٧ ژن وەک ئەندامی بەڕێوەبەری هەڵبژێردران، کۆنگرە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی پێهات.

ک-ش