دوو چەکداری حیزبی دیموکراتی کوردستان(حدک) بەناوی پەکەکەوە کاری چەتەگەری دەکەن

هەفتەی ڕابردوو دوو چەکداری حزبی دیموکراتی کوردستان(حدک) لە قەزای کۆیە لە کەمپی سەربازی خۆیان چوونەتە دەرەوە و هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانی گوندی شیلێان و بەناوی گەریلاکانی پەکەکەوە کاری چەتەگەریان کردوە.

دوو چەکداری حزبی دیموکراتی کوردستان ( حدک) لە ڕێکەوتی ٢٢ مانگی ڕابردوو لە قەزانی کۆیە لە کەمپەکەی خۆێان دەچنە دەرەوە و هێڕشی گوندی شیلی نزیک کەمەپی دیموکرات دەکەن و ١٦ هاوڵاتی ئەو گوندە بۆ ماوەی زیاتر لە ٥ کاتژمێر بە بارمتە دەگرن و دوای ئەشەکنجەدان و بێڕێزیەکی زۆری هاوڵاتیانی گوندەکە پارەو مۆبایلەکانیان دەدزن و جارێکی تر دەگەڕێنەوە ناو کەمپەکە.

ئەو دوو چەکدارەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە کاتی ئەنجامدانی ئەوکردەوە دڕندانەیە خۆیان وەک گەریلای پەکەکە بە هاوڵاتیانی ئەو گوندە ناساندەوە.

ئێمە وەک تیمی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بە پێوستمان زانی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بکەین و خۆمان گەیاندە ئەو شوێنەی کە ئەو دوو چەکدارەی حزبی دیموکرات بە ناوی پەکەکەوە کاری چەتە گەری و دزیان کردووە.

هاوڵاتی ئازاد قەساب یەکێکە لەو کەسانەی کە لەلایەن چەکدارانی دیموکراتەوە بە بارمتە گیرا بوو، ڕووداوەکە بەم شێوەیە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دەگێرێتەوە:" ئێوارە بوو لە ماڵی خۆمان بووم لە گوندی شیلی ئەوندەم زانی دوو چەکدار لە سەر دێوارەوە چەکیان لێمان ڕاکێشا و پێیان وتین مەجوڵێن. ئێمە پەکەکەین دەتانکوژین، بەم شێوەیە من و گەنجێکی تر کە شوانی مەڕەکانمانە دەستگیریان کردین، سوکایەتی زۆریان پێ کردین فیشەکیان تەقاندە بن دەست و پێمان پارە و مۆبایلیان لێمان سەند و ئەشەکنجەیان داین".

هەروەها ئازاد قەساب وتیشی، "ئێمەیان بردە گوندی شیلی بۆ ماڵی شوانەکەی ئێمە. لەوی دەستبەسەریان کردین. هەرکەسێک هاتبا بە هاناشمانەوە دەستگیریان دەکرد. زیاتر لە ١٦ کەسیان دەستگیر کرد و بێڕێزو و سوکایەتیەکی زۆیان پێ کردین و هەموومانیان لە ژووڕیک زیندانی کرد و بۆ چەندین جار دەستڕیژی گولەیان کرد و هـەمێشە دووبارەیان دەکردوە و خۆیان بە پەکەکە دەناساند"

ئەو هاوڵاتیە وتیشی زیاتر لە ٥ کاتژمێر دەستگیرکراون، بەڵام لە زانییان هێزەکانی ئاسایش پۆلیس دێت ڕایان کرد و خۆیان کردە ناو کەمپی دێموکراتەوە، لە کۆتاییدا ڕاستیەکان ئاشکرابوون کە ئەو چەکدارانە پێشمەرگەی دیموکرات بوون. هەر لەویش لە قەڵای دیموکرات لەلاین هێزەکانی ئاسایشی کۆیەوە دەستگیر کران.

ڕۆژی دوای ڕووداوکە عەلی عەبدوڵا بەرپرسی قەزای کۆیە ڕایگەیاند:" ئەو دووکەسەی هێڕشی کردووەتە سەر هاوڵاتیانی گوندی شیلیان، ئەندامی حزبی دیموکرات بوون و لە ئیستادا دەستگیر کراون و پراوی لێکۆلێنەوەیان بۆ کراوەتەوە"

ئەوەی لە کۆتاییدا وەک پرسیار دەمێنێتەوە ئەوەیە ئایە بۆچی دەبێت پێشمەرگەی دیموکرات بە ناوی گەریلای پەکەکەوە کاری چەتەگەری و تێکدەرانەی بەم شێوەیە بکەن؟. دەکرێت ئەو بابەتە خوێندەوەی هەمە جۆری بۆ بکرێت، بەڵام تا ئیستا بەرپرسانی حزبی دیموکرات هێچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی بڕووداوەکە بۆ ڕای گشتی بڵاونەکردووتەوە.

ف.ق