دیلۆک: دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی کۆنترایە

دڵزاردیلۆک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ڕایگەیاند، لە تورکیا دەوڵەتێکی کۆنترا هەیە و لە ئێستادا عەقڵیەتی دەوڵەتی کۆنترا لە سەر دەسەڵاتە.

دڵزاردیلۆک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فوراتدا وتی، "لە تورکیا لەجێگەی ئەوەی ئەقلیەتی دامودەزگاکان لەگەڵ کۆمەڵگادا ببێت بە یەک، دامودەزگاکان کەوتنە دەستی کۆمەلێک قڕکەرەوە."

'دەوڵەت بە ئەقلیەتی کۆنترا بەڕێوەدەبرێت'

دیلۆک ئاماژەی بەوەکرد، لە تورکیا بۆ ئەوەی بە ئەقلیەتی دەوڵەت کار بکرێت و بڕیار بدرێت، پێویستە خۆی لە دۆخی دەوڵەتی کۆنترا-چەتە ڕزگار بکات. لە تورکیا دەوڵەتێکی کۆنترا هەیە و لەئێستادا ئەقلیەتی دەوڵەتی کۆنترا لەسەر دەسەڵاتە. لەئەنجامی کردەوە دڕندانە و قڕکەری سەردەمی دەمیرەل، چیللەر، ئاغار و گورەش لە کوردستان. دەوڵەتی کۆنترا دروستکرا. دەوڵەت بە تەواوی لە لایەن ئەقلیەتی کۆنترا بەڕیوەدەبرێت. تێکۆشانی ئازادی کوردستانی ئەو دەرفەتەی دایە تورکیا کە خۆی لە ئەقلیەتی دەوڵەتی کۆنترا ڕزگار بکات. لە دوایین هەوڵەکاندا ڕێبەر ئۆجالان لە چاوپێکەوتنەکاندا ڕایگەیاند، 'ئەگەر دەرفەت بدەن دەتوانم لەماوەی هەفتەیەکدا کێشەکە چارەسەر بکەم'. ئەو هەنگاوەی ڕێبەر ئاپۆ دەرفەتێکی مێژوویی بوو، بەڵام ئەقلیەتی کۆنترا لەبەرامبەر هەوڵەکان ئاستەنگی دروستکرد.

'دەوڵەتی تورکیا لەسەر بناغەی لەناوبردنی کوردان دروست بوو'

دڵزاردیلۆک وتیشی، "دەوڵەتی کونترا، کۆمەڵگای کوردی ڕەتدەکاتەوە. هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت لەسەر بناغەیە کاردەکەن. دەوڵەتی کۆنترا رێکخستنێکە، لە سەر ڕەتکردنی گەلی کورد بنیاتنراوە. دەوڵەتەکە لەسەر بناغەی لەناوبردنی کورد دروستبوویە، لەبەرئەوەش لە ئامێرێکی فشار زیادتر بووەتە کۆنترا. هەموو کردەوەکانی لەدژی گەلی کورد، بە شێوەی کونترا بەڕێوەدەبات. بەو شیوەیە بیردەکاتەوە، پلان دادەڕێژێت و جێبەجێدەکات.

دەکوژێت و دەیانخاتە بیری ئەسیدەوە، سەری مرۆڤەکان دەبڕن و وێنەیان دەگرن، گوێی مرۆڤ دەبڕن و لە گوێی مرۆڤ تەزبیح دروست دەکەن، وێنەکانیش وەک بیرەوەریەکی سەربازی دەشارنەوە. مرۆڤ دەکەن بە سیخور و دواتر دەیانکوژن. گوریس دەخەنە ملی خەڵکەوە و بە ئۆتۆموبیلی سەربازی ڕایاندەکیشن، دیمەنی کردەوەکانیشیان دەگرن و بڵاویدەکەنەوە... ئەمانە کاری دەوڵەتی کۆنترایە. دۆڕاندنی تورکیاش لەوەدایە کە کردەوەکانی دژی گەلی کورد وەک شتێکی ئاسایی دەبینرێت، سیاسەتی قرکردن بەڕێوەدەچێت و خەڵکی تورکیش لە ترسی ئەوەی 'وەک تیرۆریست لەقەڵەمبدرێن' لەبەرامبەر ئەو سیاسەتە خۆیان بێدەنگ دەکەن.

'ئاکەپە گەورەترین سەرکێشی دەولەتی کۆنترایە'

دیلۆک ڕاشیگەیاند، ئاکەپە گەورەترین سەرکێشی دەولەتی کۆنترایە. لەگەڵ مەهەپە هەم ئەقلیەت و هەم چوارچێوەی دەوڵەتی کۆنترایان دروستکرد. لەبەرامبەر ئەوەشدا زۆر شتێک هەیە کە دەتوانرێت بکرێت. لە ئێستادا چالاکی دیموکراتیک ئەنجامدەدرێن. چالاکی ئیشکگری دیموکراسی ئەنجامدەدرێت. بەر لەهەموو شتێک دەبێت بگوترێت، فاشیزم سیستمێکە، چالاکی ئیشکگری دیموکراسی و گۆرانی وتن و چالاکی دانیشتن، ناتوانن لەناویبەرن و بیوەستێنن.

'گرنگە لەهەموو تورکیا دەست بە چالاکی بکرێت'

دیلۆک ئاماژەی بەوەدا لە تێکۆشانی دیموکراسیدا هاوسەنگیەک هەیە و وتی، "لەبەرئەوەی پێناسەی دیموکراسی لە تورکیا گۆڕاوە، پێویستە بە شێوە گەردوونیەکەی پێناسە بکرێت. سنورەکانی دەستووری قرکەری تورکیا ڕێگە بە پێناسەکردنی دیموکراسی دەگرێت. پێویستە لەبیر نەکرێت. پێویستە هیچ کەسێل بە پێی دەستووری تورکیا کو دەوڵەتیش جێبەجێی ناکات، نەجووڵێتەوە. کەی لەدژی دەستبەسەرکردنی مافەکانی مرۆڤ لە هەموو تورکیا چالاکی ئەنجامدران، ئەو کاتە دیموکراسی بەرقەڕار دەبێت. تەنها چالاکی کوردان لە دژی دەوڵەتی فاشیست و سەردانە تەمسیلیەکان ناتوانێت ڕێگە بۆ دیموکراسی خۆش بکات. لە لایەکی دیکە هێرشەکان لەدژی هەدەپە هەیە. لەبەرئەوە نەک لە کوردستان، پێویستە لە تورکیاش پێشەنگایەتی چالاکیەکان بکات. پێویستە هەدەپە هەموو ئەندامەکانی و ئەو کەسانەی دەنگیان پێداوە، بۆ ناو چالاکیەکان بەشداریان پێبکات.

'هێرشەکان زیاتر لەدژی ژنانە، بەو هۆیەوە ژنان زیاتر خاوەندارێتی لە بەرخۆدان دەکەن'

دیلۆک ڕایگەیاند، هێرشەکان زیاتر لەدژی ژنانە، بەو هۆیەوە ژنان زیاتر خاوەندارێتی لە بەرخۆدان دەکەن. هەنگاوی 'بۆ گۆڕانکاری و ئازادی تۆش ڕاپەڕە' بۆ بەرخۆدانێکی گشتی هەنگاوێکی گرنگە. ژن و گەنجان پێویستە پێشەنگایەتی ئەو چالاکیانە بکەن و ئەکتئڤ بن.

دڵزار دیلۆک دەڵێت، کاتێک چالاکیەکان پەرەی سەند، جەماوەری بوون و بەرخۆدانی گشتی ڕوویدا، ئەوکاتە چەکی چەواشەکردن لە دەستی فاشیستەکان دەردەهێنرێت و وتی، " پێشەنگایەتی کوردان گرنگ و واتادارە. بەڵام تەنها کورد ڕووبەڕووی ئەقڵیەتی دەوڵەتی کۆنترا نەبووەتەوە. کاتێک فاشیزم تیکچوو ئەوکاتە هەموو کەسێک سەردەکەوێت.

ک-ش