دەمیر، نایر و ئویار لە ڕحا یادیان کرایەوە

لە ڕحا، سێوێ دەمیر، پاکیزە نایرن و فاتمە ئویار یادیان کرایەوە، کە پێشتر لە لایەن دەوڵەتەوە کۆمەڵکوژ کرابوون.

ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە- HDP) لە ڕحا و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تژا-TJA) یادی سێوێ دەمیر، پاکیزە نایر و فاتمە ئویاریان کردەوە کە ٤ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٦ لە ناوچەی سلۆپی شرنەخ لە لایەن دەوڵەتەوە کۆمەڵکوژ کرابوون.

هەرسێ سیاسەتمەداری ژنی کورد کە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە کوژرابوون، لە بینای هەدەپە یادیان کرایەوە. پەرلەمانتاری هەدەپە عایشە سوروجو-ش یەکێک بوو لەو ژمارە زۆرەی کەسایەتییەکان کە بەشداری مەراسیمی یادەکەیان کردبوو، یادەکە بە سینەفزیۆنێک دەستیپێکرد.

پەرلەمانتاری هەدەپە عایشە سوروجو قسەی کرد و ٣ ژنی کوردی سیاسەتمەدار کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆمەڵکوژ کران بە بیر هێنایەوەو وتی: "ساکینە جانسز بووە پێشەنگی دەستکەوتەکانی ژنان. دوای کۆمەڵکوژکردنی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی لە سلۆپی سێوی دەمیر، پاکیزە نایر و فاتمە ئویار لە قۆناغی 'قەدەغەکردنی هاتوچۆ'دا بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران. کۆمەڵکوژکردنیان سەرەتایەک بوو، دواتر شارە کوردییەکانیان ڕووخاند. لە نسێبین، جزیر و سوور خەڵک کوژرا."

سوروجو لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی:"بەو هێزەی کە ئێمە لەوانەوە وەریدەگرین تێکۆشان بەگوڕتر دەکەن. ئەو تێکۆشانەی بە ساکینەکان دەستپێکرد و بە سێوێیەکان بەردەوام دەبێت بە تەڤگەری ئازادی ژنان بڵاو دەبێتەوە و گەورە دەبێت. جیهان هەموو شاهیدی ئەو تێکۆشانەمانە".

ز.ش