رادەستکردنى گولیزار تاشدەمیر لە هامبورگى ئەڵمانیا شەرمەزار کرا

گولیزار تاشدەمیر چالاکوانى ژنى کورد لەلایەن دەوڵەتى نەرویجەوە رادەستى تورکیا کرایەوە. ئەو کارەى دەوڵەتى نەرویج و رادەستکردنەکە لە هامبورگى ئەڵمانیا شەرمەزار کرا.

لە شارى هامبورگی ئەڵمانیا لە چالاکییەکدا دەوڵەتى نەرویج بەهۆى رادەستکردنەوەى گولیزار تاشدەمیر ژنە چالاکوانى کورد بە تورکیا  ئیدانەکرا.

چالاکییەکە لە بەردەم ئالتن مەرکادۆ رێکخرا. ئەنجوومەنى ژنانى رۆژبین و رێکخراوە دیموکراتیکەکانى ژنان بەشدارى چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکەدا جگە لە بەرزکردنەوەى وێنە و پۆستەر و دروشم بۆ گولیزار تاشدەمیر، وێنە و پۆستە و دروشمیش بۆ تورگوت کایاش بەرزکرانەوە، چونکە تورگوت کایاش لە یونان ژیانى لە مەترسیدایە و بڕیارە ئەویش رادەستى تورکیا بکرێتەوە.

"نیگەرانى چارەنووس و ژیانى گولیزار تاشدەمیرین"

نووسەر ئانیا فلاخ لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکەدا رایگەیاند، تاشدەمیر چەندین ساڵ بۆ ئازادیى ژنان تێکۆشاوە.

 راشیگەیاند "لە چارەنووس و ژیانى گولیزارى هاوڕێمان نیگەرانین. نەوریج بە یاساکانى دیموکراسی بەڕێوەدەبرێت، بەڵام بە کارەی بەهاکان و دیموکراسیەکەى خۆى پێشێلکردووە و ملکەچی حکومەتەکەى ئەردۆغان بووە. ئێمە ئەوانە شەرمەزار دەکەین".

نوێنەری فیدراسیۆنى کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا (ئاتیک - ATÎK)) باسى لە ناسنامەى شۆڕشگێڕیى گولیزار تاشدەمیر و تورگوت کایا کرد و رایگەیاند، ئەو کەسانە جێگاى شانازی و سەربەرزیى گەلانن.

ر.م