«زیلان، به‌ كه‌سایه‌تییه‌كی شه‌ڕكه‌ر و بوێر فه‌رماندار بوو»

له‌ ساڵی ١٩٩٥دا له‌ هه‌رێمی دێرسیم، هاتمه‌ نێو ڕیزه‌كانی ئارگه‌كه‌ (ئه‌رته‌شی ڕزگاریی گه‌لی كوردستان). له‌نێو ڕیزه‌كانی ئارگه‌كه‌دا، به‌ سه‌رله‌به‌ری ژیانی خۆمدا چوومه‌وه‌ و كه‌سایه‌تیی خۆم ناسی...

«زیلان به‌ شێواز و هۆشیاری ژیانی خۆی، به‌ هۆشیاری خۆشه‌ویستیی خۆی، به‌ كاراكته‌ری شه‌ڕكه‌ر و بوێریی خۆی بۆ ئێمه‌ فه‌رمانداره‌. ئه‌و بۆ ئێمه‌ تاكه‌ ڕێبه‌ری ڕاسته‌قینه‌یه‌. ئه‌مه‌ كاتێك له‌گه‌ڵ ژن به‌دیبێت، زیاتر به‌هاداره‌. ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی هه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌یه‌ شایه‌نی ئه‌م به‌هایه‌ بێت.» - عه‌بدوڵا ئۆجالان

من له‌ ساڵی ١٩٧٢ له‌ ناوه‌ندی شاری مه‌له‌تی له‌دایكبووم. ناوم زه‌ینه‌ب كناجییه‌. له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندی ئه‌لمالی سه‌ر به‌ ناوه‌ندی شاری مه‌له‌تیم. ناوی عه‌شیره‌ته‌كه‌مان مامووركییه‌. من به‌شی ڕێبه‌رایه‌تی و ڕاوێژكاری ده‌روونیم له‌ زانكۆی ئینۆنووی مه‌له‌تی خوێند. به‌ر له‌وه‌ی بێمه‌ ڕیزی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی مه‌له‌تی كارم ده‌كرد. هاوسه‌رگیریم كردووه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌م خه‌ڵكی گوندی خلیانی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ئه‌گیلی ئامه‌ده‌. ئه‌ویش هه‌مان به‌شی ئه‌و زانكۆیه‌ی ته‌واو كردووه‌. هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ زستانی ١٩٩٥دا، كاتێك خه‌باتی «به‌ره‌»ی له‌ شاری ئه‌ده‌نه‌ ده‌كرد، به‌ دیلی كه‌وته‌ ده‌ستی دوژمن. له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌ بارودۆخی بنه‌ماڵه‌كه‌م مامناوه‌نده‌. سنوورداریش بێت من هه‌ندێك به‌ سه‌ربه‌ستی گه‌وره‌ بووم. كاتێك من هێشتا له‌ ئاماده‌یی ده‌مخوێند، بیروباوه‌ڕی چه‌پ و كوردایه‌تی كاریگه‌ری لێ كردم. من له‌و ساڵانه‌دا ده‌ستم پێكرد و به‌ چاوێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ سه‌یری ژیانم كرد. به‌ڵام له‌ هیچ هێزێكی سیاسی نزیك نه‌بوومه‌وه‌ و نه‌چوومه‌ نێو خه‌بات. كاتێك له‌ زانكۆ ده‌مخوێند، بینین و مه‌یلی چه‌پایە‌تی ڕوونتر بوو و سه‌رسامیم به‌ په‌كه‌كه‌ زیاتر بوو. بنه‌ماڵه‌كه‌م هه‌رچه‌نده‌ دواكه‌وتووش بوون، به‌ڵام هه‌ستی كوردپه‌روه‌رییان ده‌پاراست. له‌به‌رئه‌وه‌ لایه‌نی منی كوردپه‌روه‌ری پێشده‌كه‌وت. ئه‌و كاته‌ له‌ هه‌رێمی ئێمه‌ هێز و لایه‌نی وه‌ڵاتپارێز ڕێكخراو نه‌بوون. دیسان باری ئابووریی بنه‌ماڵه‌كه‌م بووه‌ هۆكار كه‌ هه‌ندێك دوابكه‌وم. به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات تێڕوانینی من به‌هێز و ڕوون بوو و له‌ كۆتاییدا به‌شداری نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان بووم.

له‌ ساڵی ١٩٩٤ له‌ شاری ئه‌ده‌نه‌، له‌نێو «به‌ره‌» ده‌ستم به‌ خه‌بات كرد. ماوه‌ی ساڵێك به‌رده‌وام بووم له‌و خه‌باته‌. من به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی جدیدا تێپه‌ڕیم. هه‌رچه‌نده‌ من ده‌شمویست، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكاره‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا بوون و دواتر ده‌ستگیركران، وه‌رنه‌گرتنی پشتگیریی پێویست، كاریگه‌ریی سیڤیلبوون له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و نه‌توانینی گۆڕینی كه‌سایه‌تی، پێشنه‌كه‌وتم و نه‌بوومه‌ خاوه‌نی سه‌ركه‌وتنێك.

له‌ ساڵی ١٩٩٥دا له‌ هه‌رێمی دێرسیم، هاتمه‌ نێو ڕیزه‌كانی ئارگه‌كه‌ (ئه‌رته‌شی ڕزگاریی گه‌لی كوردستان). له‌نێو ڕیزه‌كانی ئارگه‌كه‌دا، به‌ سه‌رله‌به‌ری ژیانی خۆمدا چوومه‌وه‌ و كه‌سایه‌تیی خۆم ناسی. له‌ كه‌سایه‌تیی مندا هۆشیاری و تێگه‌یشتنێكی پێشكه‌وتوانه‌ دروست بوو. من ده‌توانم بڵێم كه‌ له‌ ڕووی ئایدیا، بڕیار، وره‌، ڕوون بوون و زانابوونه‌وه‌ به‌هێزتر بووم و پێشكه‌وتم.

***

هه‌ڤاڵ زیلان كه‌ قانوونی خۆشه‌ویستییه‌، له‌ نامه‌كه‌ی خۆیدا وه‌ها خۆی ده‌ناسێنێت.

٢٢ ساڵ به‌سه‌ر ٣٠ی حوزه‌یرانی ١٩٩٦ / ١٠ی پووشپەڕدا تێپه‌ڕی.

هه‌ڤاڵ مه‌حموود زه‌نگین، ئه‌شره‌ف ئانیك، نه‌جمی ئۆنه‌ر و فه‌رهاد كورتای له‌نێو دڕندایه‌تیی زیندانی ئامه‌د، له‌ دژی كۆیله‌داری دژ به‌ گه‌لی كورد كاتێك چالاكیی خۆیان كرد نامه‌یه‌كیان جێهێشت. له‌ به‌شێكی نامه‌كه‌دا ئه‌م بانگه‌یان كرد:

«گه‌لی هه‌ڤاڵان!

دوژمن دڕنده‌یه‌، دوژمن بڕیارداره‌ كه‌ بگاته‌ ئامانجه‌كانی خۆی. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ دژی نه‌وه‌ستینه‌وه‌، ده‌ست له‌ شۆڕشگێڕی به‌رده‌ین، له‌ مرۆڤبوونی خۆمان شه‌رم ده‌كه‌ین.»

هه‌روه‌ها فه‌رهاد كورتای گوتبووی: «هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌گوترێن و ده‌كرێن ده‌بنه‌ مێژوو.»

كورته‌چیرۆكی هه‌ڤاڵ زیلانیش وه‌هایه‌.

ئه‌و شته‌ی كه‌ كردی و گوتی نه‌ك ته‌نیا بووه‌ به‌ مێژوو، له‌وه‌ واوه‌تر. زیلان كه‌ وه‌ها به‌ زمانێكی پاراو باسی خۆی ده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌نێو هه‌زاران كه‌سدا ده‌ژی و له‌ داهاتووشدا ده‌ژی.

زیلان له‌ دژی دوژمنی دڕنده‌ ناوێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت «بوه‌سته‌». ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه‌ی زیلان ده‌ڵێت: «له‌ مێژووی په‌كه‌كه‌دا یه‌كێك له‌ چالاكییه‌ ئه‌نجامگیره‌كانه‌.» به‌م چالاكییه‌ فیداییه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٥ ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاند و سوپای توركیا كوردستانی كرده‌ مه‌یدانی جه‌نگ، كۆمه‌ڵكوژی، سووتاندنی گونده‌كان و له‌ دژی هه‌وڵی كوشتنی ئۆجالان له‌ ٦ی ئایاری ١٩٩٦ / ١٧ی بانەمەڕ زیلان وه‌ڵامی دایه‌وه‌.

ئه‌م چالاكییه‌ فیداییه‌ وه‌ڵامێكه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا و هاوپه‌یمانه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی. «ئه‌م چالاكییه‌ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ، هه‌ڵوێستی ئه‌وه‌ كه‌ هه‌ر میلیتانێكی په‌كه‌كه‌ دژی ئه‌مه‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی فیدایی ده‌بێت. په‌یامی ئه‌و بۆ ناوخۆش، كه‌ له‌ كه‌سایه‌تی شه‌مدین ساكیكی خیانه‌تكار و ته‌سفیه‌كار سه‌ریهه‌ڵدا، له‌ دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه‌ تێكۆشان به‌ره‌و پاشه‌وه‌ ده‌بات و ڕاستیی شه‌ڕ به‌ڕێوه‌نابات، وه‌ڵامێكه‌. گرینگترین هێڵی ئه‌و چالاكییه‌، كه‌ پێكهاتووه‌ ئه‌وه‌یه،‌ میلیتانی ژن، گه‌وهه‌ری ژن، دڵسۆزیی ژن بۆ ڕێبه‌رایه‌تی و هه‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ژن پراكتیزه‌ ده‌كات.»

گرینگییه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شێخ سه‌عید و هاوڕێكانی ٢٩ی حوزه‌یران له‌سێداره‌دران. ٣٠ی حوزه‌یران هه‌روه‌ها وه‌ڵامێك مێژووییشه‌. وه‌ڵامێكه‌ له‌ دژی ئه‌و مێژووه‌، كه‌ ده‌یه‌وێت بێده‌نگ بكات و له‌ناوببات. ده‌توانرێت زۆر شت ده‌رباره‌ی زیلان بگوترێت. به‌ڵام بنه‌مای ده‌ستلێبه‌رنه‌دراو هه‌ن. یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاری هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدانه‌.

زیلان گوزارشتی پیرۆزییه‌. هه‌ر له‌ خۆه‌وه‌ نییه،‌ كه‌ پێی ده‌گوترێت خوداوه‌ند. به‌هۆی ئه‌وه‌ی «زیلان به‌ ڕاستینه‌ی خۆی بووه‌ته‌ سازمان و  هێڵی به‌رچاوی ڕزگاری. بۆ ئه‌مه‌ش، ده‌رباره‌ی ژیان هه‌ر شتێك هه‌بێت؛ ئه‌ڤینی نه‌ته‌وه‌یی، ژن و پیاوی ئازاد، ژیانی به‌هادار كه‌ هه‌موو جۆره‌ دواكه‌وتووییه‌ك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌، شه‌ڕی‌ گه‌وره‌ و قینی گه‌وره‌ دژی دوژمن له‌ هێڵی زیلانبووندا هه‌یه‌. ئه‌م هێڵه‌ هه‌م ئایدیۆلۆژی، هه‌م فه‌لسه‌فی و هه‌م باڵاترین گوزارشتی هه‌سته‌. ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕۆن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌ چالاكییه‌كه‌دا، له‌ ڕێكخستندا، له‌ هۆشمه‌ندی خۆشه‌ویستیدا، له‌ شێواز و تێمپۆدا (کات و خێرایى) هه‌وڵ ده‌ده‌ن ببنه‌ خاوه‌نی مامه‌ڵه‌یه‌كی میلیتانی.

ئۆجالان به‌ تووندی له‌ دژی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ چالاكییه‌كه‌ی زیلان بگوترێت خۆكوژی. وه‌ها نییه‌. ئه‌مه‌ هێرشێكه‌. ده‌یه‌وێت وه‌ها بزانرێت. چونكه‌ ئه‌م چالاكییه‌ به‌ته‌واوی سه‌رده‌می، مێژوویی، به‌پلان، ڕێكخراو، بوێرانه‌ و فیداكارییانه‌یه‌. چالاكییه‌كه‌، كه‌ مه‌گه‌ر یه‌كینه‌یه‌كی گه‌ریلا یان تابوورێك بتوانێت بیكات، بەڵام ئەو به‌ته‌نیا كردوویه‌تی. زیلان كه‌سایه‌تیی سمبولی سه‌رفرازییه‌. زیلان ناوی یه‌كێتیی گه‌وره‌ی ژیان یان یه‌كخستنی سه‌رفرازی و ئه‌ڤینییه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ش هێرشێكی كاریگه‌ره‌.

زیلان ژیاندنه‌وه‌ی مێژوو و ژنه‌. كاتێك مرۆڤ له‌ كاراكته‌ری شه‌ڕ و سه‌رده‌م بنواڕێت ئێمه‌ هه‌تا ئێسقان هه‌ستی پێده‌كه‌ین. «زۆر ڕوونه‌ كه‌ پێویسته‌ وه‌ك كانگایە سەیر بکرێت، كه‌ هێز له‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ نابڕێت و بۆ مرۆڤایه‌تی و ژن ده‌بێته‌ هێز. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م چالاكییه‌ له‌ دژی ئه‌و مرۆڤایه‌تییه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ مرۆڤایه‌تی كه‌وتووه‌، له‌ دژی ڕژێمی فاشیست، له‌ دژی سوپا، له‌ دژی ئیمپڕیالیزم، له‌ دژی لێدان له‌ زایه‌ندی ژنه‌.

له‌ ڕوانگه‌ی ئۆجالان، زیلان به‌ كاراكته‌ری خۆی پیاوه‌تیی جارانی كوشتووه‌. ئه‌مه‌ به‌ مانای چی دێت؟

به‌و مانایه‌ دێت: چالاكییه‌كه‌ی زیلان گورزێكه‌ له‌ دژی ژیانی نێوان ژن و پیاو. گه‌ڕانی مسۆگه‌ره‌ به‌دوای ژیانی نوێدا. داخوازییه‌كی گه‌وره‌ی ئازادییه‌، هه‌ڵوێستێكه‌ له‌ دژی ژیانی ستانداردی نێوسیسته‌می. خۆی له‌ خۆیدا ئه‌گه‌ر هێنده‌ی سه‌ری ده‌رزی نرخی بۆ ئه‌و ژیانه‌ دانابا، نه‌یده‌توانی ئه‌م چالاكییه‌ بكات. ئه‌م چالاكییه‌ هه‌روه‌ها گورزێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ دژی ژیانی به‌رده‌ست. ژن و پیاوی نێو سیسته‌می هاوسه‌رگیری، زایه‌ندی، خۆشه‌ویستی، هه‌ست، ئه‌مه‌ گورزێكه‌ له‌ هه‌موویان دراوه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ ژیانێكی بچووكه‌. ئه‌و هاوسه‌رگیری تاقیكردووه‌ته‌وه‌.

 وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌رگیز بۆی سه‌رنجڕاكێش نییه‌، هه‌ر بۆیه‌ كاریگه‌ری له‌ چالاكییه‌كه‌ی ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، گه‌ڕانی گه‌وره‌ی ئه‌و زۆر ڕوونه‌، بۆ ئه‌م ژیانه‌ جوانه‌، ژیانی په‌یوه‌ندیدار به‌ شه‌ڕ، ژیانی په‌یوه‌ندیدار به‌ چالاكی زۆر سه‌رنجڕاكێشه‌، ته‌نیا به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسی مرۆڤ ناتوانێت ئه‌مه‌ به‌ڕوونی بخاته‌ڕوو.

یادكردنه‌وه‌ی زیلان به‌ واتای گه‌ڕان به‌ دوای واتا دێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی كه‌ ئێمه‌ به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێین له‌ ناسنامه‌ی زیلان دایه‌. «هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌ مێژووی خۆیدا خاوه‌نی به‌هاگه‌لی وه‌رچه‌رخێنه‌ره‌. كاراكته‌ری زیلان بۆ ئێمه‌ چوارچێوه‌یه‌. ئێمه‌ به‌ گیان و دڵ وه‌ڵامی پێداویستییه‌كانی ئه‌مه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌. كاراكته‌ری زیلان له‌ ڕووی تیۆری و پراكتیكی فه‌رمانداره‌. هه‌روه‌ها ڕوونه‌. هه‌ر كه‌س ده‌توانێت واتایه‌كی پێبدات. به‌ شانس و شانازییه‌كی گه‌وره‌ ده‌توانێت پێداویستییه‌كانی ئه‌مه‌ جێبه‌جێ بكات. له‌ به‌ره‌ی ئێمه‌ی ژنان، هیوای ئێمه‌ به‌ میلیتانه‌كانمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ڕۆژێك كاراكته‌ری زیلان به‌رچاوتر ببێت. ئه‌وانه‌ی كه‌ كاراكته‌ری ئه‌وان به‌شیان ناكات، به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ڵده‌په‌ڕێندرێن. ئه‌وان ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رك ده‌هێڵنه‌وه‌.»

ئۆجالان به‌ گوته‌ی «زیلان مانیفێسته‌» هه‌موو شتێك به‌ كورتكراوه‌یی ده‌ڵێت. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ گوێره‌ی ئه‌م مانیفێسته‌ ده‌ژیت یان نا. شایه‌نی ئه‌وه‌ یان نا.

s.m